سەرچاوەیەک بۆ وێستگەنیوز: حەسەکە ئارامە و هیچ تەقینەوەیەک رووینەداوە


وێستگەنیوز- رزگار کامیل

ئەمڕۆ دووشەممە 2ی شوباتی 2026، لە شاری حەسەکە دەنگی تەقینەوەیەک بیسترا و وێستگەنیوز بەدواداچوونی کرد، بەڵام دەرکەوت لە شاری حەسەکە هیچ تەقینەوەیەک رووینەداوە.


سەرچاوەیەکی تایبەت لە بەڕێوەبەری خۆسەر بە وێستگەنیوزی راگەیاند، "دەنگی ئەو تەقینەوەی ئەمڕۆ دووشەممە لە شاری حەسەکە بیستراوە هی راهێنانی هێزەکانی سوریای دیموکرات "هەسەدە" بووە".

ئاماژەی بەوەکرد، "دۆخی حەسەکە ئارامە و هیچ گرژی و ئاڵۆزییەک نییە و تەقینەوەش رووینەداوە".


AM:10:44:02/02/2026


ئه‌م بابه‌ته 112 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو