شاخه‌وان عه‌بدوڵا: كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مانی عێراق بۆ كۆتایی هه‌فته یان سه‌ره‌تای هه‌فته‌ی داهاتوو دواخرا
وێستگه‌نیوز –
سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی له په‌رله‌مانی عێراق رایگه‌یاند، رێككه‌وتن كرا له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی چه‌ند رۆژێكی دیكه ده‌رفه‌ت بدرێت به چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی بۆچاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان ، كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مانیش بۆ كۆتایی ئه‌م هه‌فته‌یه یان سه‌ره‌تای هه‌فته‌ی داهاتوو دواخرا.
شاخه‌وان عه‌بدوڵا، سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان له په‌رله‌مانی عێراق به كوردستان24ی وت: "هۆكاری دواخستنی كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مان ته‌واو نه‌بوونی رێژه‌ی یاسایی بوو، به‌باته‌كه ته‌نیا په‌یوه‌ندی به كورد نه‌بوو ئه‌گه‌رنا ئه‌وان ده‌یانتوانی رێژه‌كه ته‌واو بكه‌ن".
سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی باس له‌وه ده‌كات كه "به‌شێوه‌یه‌كی گشتی كێشه هه‌یه ته‌نانه‌ت له دانانی پۆستی سه‌رۆك وه‌زیرانیش كیشه هه‌یه، به‌ڵام ئێستا له كۆبوونه‌وه‌ی سه‌رۆك فراكسیۆنه‌كان له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی په‌رله‌مان رێككه‌وتن كرا له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی چه‌ند رۆژێكی دیكه ده‌رفه‌ت بدرێت بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و شانده‌ی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی كه ده‌چێته هه‌رێمی كوردستان، بگه‌ڕێنه‌وه و بۆچوونی ئه‌وانیش وه‌ربگیرێت".
راشیگەیاند کە "دانیشتنی په‌رله‌مانی عێراق بۆ كۆتایی ئه‌م هه‌فته‌یه یان سه‌ره‌تای هه‌فته‌ی داهاتوو دواخراوه".
PM:04:34:01/02/2026
ئه‌م بابه‌ته 112
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت