مەسعود بارزانی و مەزڵوم عەبدی هەنگاوەکانی جێبەجێبوونی رێككەوتنی نێوان حكومەتی سوریا و هەسەدەیان تاوتوێکرد
وێستگەنیوز-
ئەمڕۆ یەکشەممە 1ی شوباتی 2026، پەیوەندییەكی تەلەفۆنی لە نێوان مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان و مەزلوم عەبدی، فەرماندەی هێزەکانی سوریای دیموکرات "هەسەدە" ئەنجام درا.
بارەگای بارزانی بڵاویکردەوە، لەو پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا باس لە دوایین پێشهاتەکای سوریا و هەنگاوەکانی جێبەجێبوونی رێككەوتنی نێوان حكومەتی سوریا و هەسەدە كرا.
هەروەها جەخت لە چارەسەربوونی کێشە و گرفتەکان لە رێگەی دیالۆگ و بەرقەراربوونی ئاشتی و سەقامگیری لە سووریا كرایەوە.
PM:03:26:01/02/2026
ئهم بابهته 100
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت