وردەکاری جێبەجێکردنی رێککەوتنی نێوان حکومەتی سوریا و هەسەدە
وێستگەنیوز- رزگار کامیل
بڕیارە سبەینێ رێککەوتنی ئاگربەستی نێوان حکومەتی سوریا و هێزەکانی سوریای دیموکرات "هەسەدە" بچیتە بواری جێبەجێکردنەوە.
ئەمڕۆ یەکشەممە 1ی شوباتی 2026، مەدیا ئەحمەد، رۆژنامەوان لە بەڕێوەبەرێتی خۆسەر بە وێستگەنیوزی راگەیاند، "دەستپێکردنی پرۆسەی ئاگربەستی نێوان حکومەتی سوریا و هەسەدە لە سبەی دووشەممە 2ی شوباتی 2026، دەستتپێدەکات و سبەی 15 ئۆتۆمبێلی سەربازی لەلایەن حکومەتی دیمەشقەوە دێنە حەسەکە و قامشلۆ".
ئاماژەی بەوەکرد، "بەپێی ئاگربەستەکە سێ لیوای سەربازی بۆ ناوچە کوردییەکانی رۆژئاوا دروستدەکرێت، یەکێکیان لە حەسەکە و ئەوانی دیکەش لە قامشلۆ و کۆبانێ دەبێت".
مەدیا ئەحمەد وتی، "بەپێی ئاگربەستەکە دەبێت پارێزگاری حەسەکە خەڵکی حەسەکە بێت، بەڵام نورەدین عیسا دیاریکراوە کە خەڵکی قامشلۆیە".
وتیشی، "تائێستا لەلایەن هەسەدەوە هیچ کەسێک دیاری نەکراوە ببێتە وەزیری بەرگری بەرێوەبەرایەتی خۆسەر، هەروەها هێزەکانی هەسەدە تێکەڵ بە حکومەتی سوریا دەکرێن".
ئەوەشی خستەڕوو، "هەندێك فەرمانگە لە قامشلۆ و کۆبانێ و حەسەکە دەکرێنەوە وەکو پاسپۆرت و دادگا".
راشیگەیاند، "بەپێی ئاگربەستەکە بێت نابێت خەڵکی مەدەنی بکوژرێت و دەبێت ناوچە کوردییەکان بە پارێزراوی بمێنن".
PM:12:53:01/02/2026
ئهم بابهته 300
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت