قوباد تاڵەبانی: ئەرکی ئێمەی کوردە بە هەموو جیاوازی و ناکۆکییەکانمانەوە رووبەڕووی تیرۆریستان ببینەوە


وێستگەنیوز-

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە یادی شەهیدانی 1ی شوباتدا پەیامێکی بڵاوکردەوە.


قوباد تاڵەبانی رایگەیاند، "پەیامی یەکی شوبات زۆر روونە، ئێمە لەناو خۆماندا سەد رەنگ بین، هەزار جۆر ململانێ و ناکۆکی و بەرژەوەندیی جیاوازیشمان هەبێت، بەڵام تیرۆریستان و نەیاران و دوژمنانمان وەک کورد دەمانکەنە ئامانج و هەوڵی لاوازکردن و لەناوبردنمان دەدەن، هەربۆیە ئەرکی ئێمەی کوردیشە، بە هەموو جیاوازی و ناکۆکییەکانمانەوە وەک کورد و بە یەک گیان و بە یەک هەڵوێستەوە بەرەنگاریان ببینەوە".

ئاماژەی بەوەکرد، "لە یادی 22 ساڵەی کارەساتی یەکی شوباتی هەولێردا، سڵاو دەنێرین بۆ گیانی هەموو شەهیدانی ئەو رووداوە تیرۆریستییە و هەموو شەهیدانی کوردستان".


AM:11:01:01/02/2026


ئه‌م بابه‌ته 80 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو