مەسعود بارزانی و ئەحمەد شەرع جەختیان لەسەر پێویستی بەرقەراربوونی ئاشتی و سەقامگیری لە سوریا كردەوە


وێستگەنیوز-

بارەگای بارزانی ناوەرۆکی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەی مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان و ئەحمەد شەرع، سەرۆکی سوریای بڵاوکردەوە.


ئەمڕۆ یەکشەممە 1ی شوباتی 2026، بارەگای بارزانی بڵاویکردەوە، لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکی ئێوارەی رۆژی شەممە 31ی كانونی دووەمی 2026، نێوان مەسعود بارزانی و ئەحمەد شەرع سەرۆكی سوریا گفتوگۆ لەبارەی دۆخی سوریا و دوایین گۆڕانكارییەكان و رێككەوتنی نێوان حكومەتی سوریا و هێزەكانی سوریای دیموكرات و هەنگاوەكانی داهاتوو كرا.

هەر لەو پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا، جەخت لە پێویستیی بەرقەراربوونی ئاشتی و سەقامگیری لە سوریا كرایەوە و ئەوەش دووپاتكرایەوە كە دیالۆگ و لێكتێگەییشتن تەنیا رێگەی چارەسەركردنی كێشە و ناكۆكییەكان بێت.


AM:10:45:01/02/2026


ئه‌م بابه‌ته 100 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو