مەسرور بارزانی: هیچ رێککەوتنێک لەبارەی پۆستی سەرۆک کۆماری عێراقەوە نەکراوە
وێستگەنیوز-
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاشکرای دەکات، هیچ رێککەوتنێک لەبارەی پۆستی سەرۆک کۆماری عێراقەوە نەکراوە، ئاماژە بەوەشدەکات، مەسعود بارزانی رۆڵی سەرەکیی بینی لە رێککەوتنەکەی هەسەدە و حکومەتی سوریا.
ئەمڕۆ یەکشەممە 1ی شوباتی 2025، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکwمەتی هەرێمی کوردستان بە رۆژنامەنووسانی رایگەیاند، "مەسعود بارزانی رۆڵی سەرەکیی بینی لە رێککەوتنەکەی هەسەدە و حکومەتی سوریا و هیوای خواست، ئاشتی و سەقامگیری بگەڕێتەوە سوریا و رۆژئاوای کوردستان".
لەبارەی پۆستی سەرۆک کۆماریش مەسرور بارزانی ئاشکرایکرد، "هیچ رێککەوتنێک نەکراوە، گفتوگۆکان بەردەوامن و بزانین بە چی دەگەین و بەپێی بەرژەوەندیی باڵاکانی گەلەکەمان بڕیار دەدەین".
سەرۆکی حکومەت دووپاتی کردەوە، "پێکهێنانی حکومەتی نوێی هەرێمی کوردستان و هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری عێراق دوو پرسی جیاوازن و نابێت تێکەڵ بکرێن".
AM:10:34:01/02/2026
ئهم بابهته 116
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت