مەسعود بارزانی: خاکی کوردستان بە ناحەقی دابەشکراوە و گەلی کوردستان هیچ کات ئیرادەی خۆی لەدەست نەداوە
وێستگەنیوز-
ئەمڕۆ شەممە 31ی کانونی دووەمی 2026، لە شاری بۆن-ی ئەڵمانیا هاونیشتمانییان بۆ پاڵپشتیی رۆژئاوای کوردستان گردبوونەوە، لە رێوڕەسمەکەدا وتاری مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان خوێندرایەوە.
مەسعود بارزانی رایگەیاند، "ئێستا گەلی ئێمە لە رۆژئاوای کوردستان، دووچاری هەرەشەیەکی نوێ و بارودۆخێکی ئاڵۆز و مەترسیدار بوونەتەوە، ئەرکی نیشتمانی و نەتەوەیی هەر کوردستانییەکە کە پشتیوانی خوشک و بارایانی ئێمە بن لە رۆژئاوای کوردستان، چونکە گەلی کورد یەک نەتەوەیە و یەک چارەنووسیشمان هەیە".
لە بەشێکی دیکەی وتارەکەیدا مەسعود بارزانی وتی، "خاکی کوردستان بە ناحەقی دابەشکراوە و گەلی کوردستان هیچ کات ئیرادەی خۆی لەدەست نەداوە".
وتیشی، "دەبێت کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بەرپرسیارێتی خۆی جێبەجێ بکات و دەبێت مرۆڤایەتی پارێزەری کوردستان بێت و گەلی کوردستان کێشەی لەگەڵ هیچ نەتەوەیەک نییە".
لەمیانەی وتارەکەیدا مەسعود بارزانی باسی لە رێککەوتنی نێوان هەسەدە و حکومەتی سوریا کرد و ئاماژەی بەوەدا، "داوا لە حکومەتی سوریا و هەسەدە دەکەم پابەندی ئاگربەست بن و پشت بە دیالۆگ ببەستن".
هەر لە وتارەکەیدا مەسعود بارزانی جەختی لەوەکردەوە، "پێویستە مافەکانی گەلی کورد لە دەستووری سوریادا جێگیر بکرێن".
PM:05:10:31/01/2026
ئهم بابهته 188
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت