كه‌ش و هه‌وای 48 كاتژمێری داهاتوو راگه‌یه‌ندرا
وێستگه‌نیوز-
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی سه‌ر به وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ی هه‌رێم رایگه‌یاند كه ئه‌مڕۆ و سبه‌ینێ ئاسمان هه‌ور ده‌بێت و له زۆربه‌ی ناوچه‌كانی هه‌رێم نمه باران و بارانی مامناوه‌ند ده‌بارێت.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی هه‌رێم له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه "ئه‌مڕۆ شه‌ممه 31ی كانوونی دووه‌می 2026 ئاسمان هه‌وری ته‌واو ده‌بێت له زۆربه‌ی كاته‌كاندا له سنوری پارێزگای دهۆك و ناوچه‌كانی باكووری هه‌رێم نمه باران ده‌بێت هه‌روه‌ها له ناوچه سنوریه‌كانی باكوور به‌فر بارینێكی كه‌م ده‌بێت. پاشان له دره‌نگانی شه‌ودا كاریگه‌ری دابارین زیاد ده‌كات له زۆربه‌ی ناوچه‌كانی هه‌رێم نمه باران و بارانی مامناوه‌ند ده‌بارێت".
كه‌شناسی ده‌ڵێت: "پله‌كانی گه‌رما كه‌مێك به‌رزده‌بێته‌وه به‌راورد به تۆماره‌كانی دوێنێ. خێرایی با 10 – 20 كیلۆمه‌تر ده‌بێت له كاتژمێرێكدا و ئاراسته‌ی با باشووری خۆرهه‌ڵات و مه‌ودای بینین له‌نێوان 9-10 كیلۆمه‌تر ده‌بێت".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه "سبه‌ینێ یه‌كشه‌ممه 1- 2- 2026 ئاسمان هه‌وری باراناوی ده‌بێت نمه باران و بارانی مامناوه‌ند له زۆربه‌ی ناوچه‌كاندا ده‌بێت. له دوای نیوه‌رۆ كاریگه‌ری دابارین كه‌متر ده‌بێت به‌ڵام نمه بارانی پچڕ پچڕ به‌رده‌وام ده‌بێت له هه‌ندێ كات و شوێندا".
روونیشیكرده‌وه كه "پله‌كانی گه‌رما نزیك ده‌بێته‌وه له تۆماره‌كانی ئه‌مڕۆ. خێرایی با (10 – 20 ) كیلۆمه‌تر ده‌بێت له كاتژمێرێكدا".
راشیگه‌یاند كه به‌رزترین پله‌كانی گه‌رمای پێشبینیكراو به پله‌ی سیلیزی بۆ ئه‌مڕۆ به‌مشێوه‌یه ده‌بێت:
هه‌ولێر : 15 پله‌ی سیلیزی
پیرمام : 9 پله‌ی سیلیزی
سۆران : 6 پله‌ی سیلیزی
حاجی ئۆمه‌ران : 2 پله‌ی سیلیزی
سلێمانی : 12 پله‌ی سیلیزی
چه‌مچه‌ماڵ : 12 پله‌ی سیلیزی
هه‌ڵه‌بجه : 12 پله‌ی سیلیزی
دهۆك : 11 پله‌ی سیلیزی
زاخۆ : 11 پله‌ی سیلیزی
ئاكرێ : 11 پله‌ی سیلیزی
AM:11:11:31/01/2026
ئه‌م بابه‌ته 144
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت