مەسعود بارزانی: پێشوازی لە رێككەوتنی نێوان حكومەتی سوریا و هەسەدە دەكەم
وێستگەنیوز-
سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان پێشوازی لە رێککەوتنی نێوان حکومەتی سوریا و هێزەکانی سوریای دیموکرات "هەسەدە" دەکات.
ئەمڕۆ هەینی 30ی کانونی دووەمی 2026، مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەیامێکدا رایگەیاند، "پێشوازی لە ڕێككەوتنی نێوان حكومەتی سوریا و هەسەدە دەكەین و پیرۆزبایی لە هەردوولایان دەكەین، هیوادارین ئەو رێككەوتنە بەردەوام و سەركەوتوو بیت، ئێمە هەمیشە لەو بڕوایە داین كە دیالۆگ و ئاشتی رێگەی دروستە بۆ چارەسەركردنی كێشە و ناكۆكییەكان".
ئاماژەی بەوەکرد، "هیوادارین ئیدی كۆتایی بە ئازار و مەینەتیی گەلی كورد لە سوریا بێت و هەموو لایەك بە ئاشتی و ئازادی و سەقامگیری لە سوریا شادببن".
PM:08:48:30/01/2026
ئهم بابهته 76
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت