نێچیرڤان بارزانی پێشوازی له رێككه‌وتنی حكومه‌تی سوریا و (هه‌سه‌ده) ده‌كات
وێستگه‌نیوز –
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی له رێككه‌وتنی حكومه‌تی سوریا و هێزه‌كانی سوریای دیموكرات (هه‌سه‌ده) ده‌كات و ده‌ڵێت: "هه‌نگاوێكی گرنگ و دروسته به ئاراسته‌ی چاره‌سه‌ری ئاشتییانه و كۆتاییهێنان به ئاڵۆزییه‌كان".
ئه‌مڕۆ هه‌ینی نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له په‌یامێكدا رایگه‌یاند:
*پێشوازی و پشتیوانی له ڕێككه‌وتنی نێوان حكومه‌تی سوریا و هێزه‌كانی سوریای دیموكرات (هه‌سه‌ده) ده‌كه‌ین بۆ ڕاگرتنی شه‌ڕ، تێكه‌ڵكردنه‌وه‌ی دامه‌زراوه سه‌ربازی و كارگێڕییه‌كان، مسۆگه‌ركردنی مافه مه‌ده‌نی و په‌روه‌رده‌یییه‌كانی گه‌لی كورد و گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌كان بۆ سه‌ر زێدی خۆیان.
*ئه‌م ڕێككه‌وتنه هه‌نگاوێكی گرنگ و دروسته به ئاراسته‌ی چاره‌سه‌ری ئاشتییانه و كۆتاییهێنان به ئاڵۆزییه‌كان.
*ئێمه هه‌میشه جه‌ختمان له‌وه كردووه‌ته‌وه كه دیالۆگ، لێكگه‌یشتن و ڕێگه‌چاره‌ی سیاسی، تاكه ده‌رچه‌ن بۆ دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌رێكی به‌رده‌وام كه له به‌رژه‌وه‌ندیی هه‌موو لایه‌كدا بێت.
*ئه‌م ڕێككه‌وتنه زه‌مینه‌یه‌كی به‌هێز بۆ سه‌قامگیری، ئاشتیی كۆمه‌ڵایه‌تی و پێكه‌وه‌ژیانی ئاشتییانه‌ی نێوان پێكهاته‌كان ده‌كاته‌وه.
*هیوادارین ببێته مایه‌ی بنیاتنانه‌وه‌ی سووریایه‌كی یه‌كگرتوو، پاراستنی مافه‌كانی گه‌لی كورد و هه‌موو پێكهاته‌كان له ده‌ستووری داهاتوودا و به‌دیهێنانی ئارامی بۆ سووریا و ناوچه‌كه به‌گشتی.
PM:02:19:30/01/2026
ئه‌م بابه‌ته 96
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت