هه‌سه‌ده رێككه‌وتنی له‌گه‌ڵ حكومه‌تی دیمه‌شق راگه‌یاند
وێستگه نیوز –
ناوه‌ندی راگه‌یاندنی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات "هه‌سه‌ده" رێككه‌وتنی له‌گه‌ل حكومه‌تی سوریا راگه‌یاند.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی ناوه‌ندی راگه‌یاندنی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات "هه‌سه‌ده" له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه:
*به‌پێی رێككه‌وتنێكی گشتگیر، رێككه‌وتنی ئاگربه‌ست له نێوان حكومه‌تی سوریا و هێزه‌كانی سوریای دیموكرات (هه‌سه‌ده) ئه‌نجامدرا، له‌گه‌ڵ لێكتێگه‌یشتن له‌سه‌ر یه‌كخستنی قۆناغ به قۆناغی هێزی سه‌ربازی و ئیداری له نێوان هه‌ردوولادا.
*به‌پێی رێككه‌وتنه‌كه هێزه سه‌ربازییه‌كان له خاڵه‌كانی به‌ریه‌ككه‌وتن ده‌كشێنه‌وه.
*هێزه ئه‌منییه‌كانی سه‌ر به وه‌زاره‌تی ناوخۆ دێنه‌ناو سه‌نته‌ری شاره‌كانی حه‌سه‌كه و قامیشلۆ و پرۆسه‌ی یه‌كخستنی هێزه ئه‌منییه‌كان له ناوچه‌كه ده‌ست پێده‌كات.
*فیرقه‌یه‌كی سه‌ربازی كه له سێ لیوا پێكدێت له هێزه‌كانی سوریای دیموكرات پێكده‌هێنرێت.
*له چوارچێوه‌ی فیرقه‌یه‌كی سه‌ر به هێزه‌كانی پارێزگاری حه‌له‌ب، لیوایه‌ك له هێزه‌كانی كۆبانی پێكده‌هێنرێت.
*به‌پێی رێككه‌وتنه‌كه، دامه‌زراوه‌كانی ئیداره‌ی خۆسه‌ر له‌گه‌ڵ دامه‌زراوه‌كانی ده‌وڵه‌تی سوریا یهكدهخرێن و فه‌رمانبه‌ره مه‌ده‌نییه‌كان تهسبیتدهكرێن.
*هه‌روه‌ك رێككه‌وتن كراوه له‌سه‌ر یه‌كلایكردنه‌وه‌ی مافه مه‌ده‌نی و په‌روه‌رده‌ییه‌كانی گه‌لی كوردستان و زامنكردنی گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌كان بۆ ناوچه‌كانیان.
*ئامانجی رێككه‌وتنه‌كه یه‌كخستنی خاكی سوریا و به‌دیهێنانی یه‌كگرتنی ته‌واوه له ناوچه‌كه‌دا له رێگه‌ی پته‌وكردنی هاریكاری نێوان لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان و یه‌كخستنی هه‌وڵه‌كان بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی وڵات.
AM:11:32:30/01/2026
ئه‌م بابه‌ته 492
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت