لینزی گراهام: پرۆژه‌یاسای "رزگاركردنی كورد"مان پێشكه‌ش كرد
وێستگه‌نیوز –
دوو سیناتۆری ئه‌مریكی پرۆژه‌یاسای "رزگاركردنی كورد"یان بۆ پاراستنی مافی كورده‌كانی رۆژئاوای كوردستان پێشكه‌ش به ئه‌نجوومه‌نی پیرانی ئه‌مریكا كرد.
لینزی گراهام، سیناتۆری ئه‌مریكی (كۆماری) نزیك له دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا له پلاتفۆڕمی (X) نووسیویه‌تی:
*ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵ سیناتۆر ریچارد بلومێنتڵ (دیموكرات)، پرۆژه‌یاسایه‌كی هاوبه‌شمان به ناوی (رزگاركردنی كورد) دایه ئه‌نجوومه‌نی پیرانی ئه‌مریكا.
*پێموایه ك پشتگیرییه‌كی به‌هێزی هه‌ردوو پارته‌كه بۆ پاراستنی كورد هه‌یه، چونكه ئه‌وان هاوپه‌یمانێكی زۆر جێی متمانه‌ی ئه‌مریكا بوون.
*هه‌سه‌ده به ره‌گه‌زه كوردییه زۆره‌كه‌یه‌وه، قورسترین باری شه‌ڕی تێكشكاندنی داعشی له خولی یه‌كه‌می سه‌رۆكایه‌تیی تره‌مپدا له‌ئه‌ستۆ گرت.
*هێرشكردنه سه‌ر كورده‌كان پێگه‌ی ئه‌مریكا زۆر كه‌مده‌كاته‌وه و ده‌بێته ڕێگر له‌به‌رده‌م توانای سوریا بۆ گه‌شه‌كردنی وه‌ك وڵاتێك.
*ئه‌و وڵات یان گرووپانه‌ی وا ده‌زانن هێرشكردنه سه‌ر كورد له سوریا بێ باج تێده‌په‌ڕێ، به‌داخه‌وه زۆر هه‌ڵه‌ن.
به‌پێی ده‌قی پرۆژه‌یاساكه، سزای تووند ده‌خرێته سه‌ر به‌رپرسانی حكومه‌تی سوریا، دامه‌زراوه داراییه‌كان و هه‌ر لایه‌نێكی بیانی كه هاوكاریی دارایی یان سه‌ربازی پێشكه‌شی دیمه‌شق بكات.
ئه‌و دوو سیناتۆره ئاماژه‌یان داوه به‌وه‌ی "ئه‌حمه‌د شه‌رع، سه‌رۆكی كاتیی سوریا، له‌ژێر په‌رده‌ی یه‌كخستنه‌وه‌ی وڵات‌دا ده‌ستی به هه‌ڵمه‌تێكی سه‌ربازی دژی كورد كردووه، له كاتێكدا به‌ڵگه‌ی به‌هێز هه‌یه كه ئه‌م هێرشانه به هاوئاهه‌نگی و هاوكاریی توركیا ئه‌نجام ده‌درێن".
پرۆژه‌یاساكه هۆشداری ده‌دات، هێرشكردنه سه‌ر ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی هه‌سه‌ده، مه‌ترسی بۆ سه‌ر ژیانی 1000 سه‌ربازی ئه‌مریكی له ناوچه‌كه دروست ده‌كات.
ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو كه لاوازكردنی كورد ده‌بێته‌هۆی له‌ده‌ستدانی كۆنترۆڵی ئه‌و گرتووخانانه‌ی چه‌كدارانی پێشووی داعشیان تێدایه و ئه‌مه‌ش هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی راسته‌وخۆیه بۆ سه‌ر ئاسایشی نیشتمانیی ئه‌مریكا و رێگه بۆ سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی خه‌لافه‌ت خۆش ده‌كات.
ئه‌مه‌ش خاڵه سه‌ره‌كییه‌كانی پرۆژه‌یاساكه‌یه:
سزای دارایی: سه‌پاندنی سزا به‌سه‌ر به‌رپرسانی سوریا، بانكه‌كان و هه‌ر بیانییه‌ك كه مامه‌ڵه‌ی سه‌ربازی و دارایی له‌گه‌ڵ دیمه‌شق بكات.
دانپێدانان: به فه‌رمی ناساندنی رۆڵی هه‌سه‌ده له تێكشكاندنی داعش.
لیستی تیرۆر: ناساندنه‌وه‌ی ده‌سته‌ی ته‌حریری شام وه‌ك رێكخراوێكی تیرۆریستیی بیانی (ئه‌حمه‌د شه‌رع پێشتر سه‌ركرده‌ی ئه‌و گرووپه بووه).
چاودێریی كۆنگرێس: حكومه‌تی ئه‌مریكا ناتوانێ ناوی سوریا له لیستی وڵاتانی پاڵپشتیكاری تیرۆر ده‌ربهێنێت به‌بێ ره‌زامه‌ندیی كۆنگرێس.
مه‌رجی لادانی سزا: ته‌نیا كاتێك سه‌رۆكی ئه‌مریكا ده‌توانێ سزاكان رابگرێ كه بۆ كۆنگرێس پشتڕاست بكاته‌وه دیمه‌شق هه‌موو هێرشه‌كانی بۆ سه‌ر كورد و هاوبه‌شه‌كانی راگرتووه.
سناپباك: ئه‌گه‌ر دیمه‌شق دوای راگرتنی سزاكان، هێرش بكاته‌وه سه‌ر كورد، هه‌موو سزاكان به شێوه‌یه‌كی ئۆتۆماتیكی و ده‌ستبه‌جێ ده‌گه‌ڕێنه‌وه.
PM:10:27:29/01/2026
ئه‌م بابه‌ته 528
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت