عه‌لی حه‌مه‌ساڵح: رێككه‌وتن ئه‌گه‌رێكی زۆر نزیكه له‌نێوان هه‌سه‌ده و حكومه‌تی دیمه‌شقدا
وێستگه‌نیوز -
عه‌لی حه‌مه‌ساڵح بڕیارده‌ری ره‌وتی هه‌ڵوێستی نیشتمانی له گرته‌یه‌كی ڤیدیۆییدا له‌باره‌ی رۆژئاوای كوردستان رایگه‌یاند:
*له‌گه‌ڵ لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كاندا قسه‌م كردووه، رێككه‌وتن ئه‌گه‌رێكی زۆر نزیكه له‌نێوان هه‌سه‌ده و حكومه‌تی دیمه‌شقدا.
*ئه‌وه‌ی واقیعی رۆژئاوای بینیبێت ده‌زانێت رێككه‌وتن له خزمه‌تی گه‌لی كورددایه.
پوخته‌ی رێككه‌وتنه‌كه ئه‌مه‌یه:
*هیچ هێزێكی حكومه‌تی سوریا نایه‌ته ناوچه كوردنشینه‌كان و خۆیان به‌ڕێوه‌ی ده‌به‌ن.
*هه‌سه‌ده وه‌كو سوپا ده‌بێت به دوو لیوا له چوارچێوه‌ی هێزی به‌رگری سوریا، به‌ڵام ئه‌مان داوای ئه‌وه ده‌كه‌ن تایبه‌تمه‌ندی ناوه‌كه بمێنێته‌وه ئیتر هه‌سه‌ده بێت یان هه‌ر ناوێكی تر بێت.
*حكومه‌تی سوریا پێی باشه دوو لیوا بێت له چوارچێوه‌ی سوریا، به‌ڵام كورد داوای تایبه‌تمه‌ندێتی ده‌كات و هێزی ناوخۆی تایبه‌ت به خۆیان هه‌بێت و په‌یوه‌ندی به وه‌زاره‌تی ناوخۆی سوریاوه هه‌بێت.
*فڕۆكه‌خانه و خاڵه سنوورییه‌كانیش به هاوبه‌شی و هه‌ماهه‌نگی به‌ڕێوه‌ده‌برێن.
*ئه‌و خۆپیشاندانانه‌ی له‌ناوخۆ و ده‌ره‌وه و ئه‌و كه‌مپینانه گه‌ورانه‌ی كران رۆڵێكی زۆرزۆر گه‌وره‌ی هه‌بوو كه پرۆژه‌ی كوردی له رۆژئاوا نه‌توێنرێته‌وه.
PM:09:33:29/01/2026
ئه‌م بابه‌ته 172
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت