"ئه‌وه‌ی مێژووی كوردستانی پاراستووه، شمشاڵی شوان و ده‌نگی ره‌سه‌نی هونه‌رمه‌ندان بووه، نه‌ك وتاری توندڕه‌و"
وێستگه‌نیوز –
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكای هونه‌رمه‌ندانی كوردستان له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه ئاراسته‌ی رای گشتی و سه‌رجه‌م ناوه‌نده بڕیاربه‌ده‌سته‌كان ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه "هونه‌ر هه‌میشه زمانی زیندووی گه‌لان بووه و هونه‌رمه‌ندانیش پێشه‌نگی ڕاسته‌قینه‌ی گۆڕانكارییه كۆمه‌ڵایه‌تی و نه‌ته‌وه‌ییه‌كان بوون. له‌م ساته‌وه‌خته هه‌ستیاره‌دا كه كوردستان له باشووره‌وه تا ڕۆژئاوا له‌به‌رده‌م تاقیكردنه‌وه‌یه‌كی مێژووییدایه، هونه‌رمه‌ندان وه‌ك هه‌میشه له ڕیزی پێشه‌وه‌ی خه‌ڵك و هاوشانی ئازاره‌كانی نیشتمان وه‌ستاونه‌ته‌وه".
ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكای هونه‌رمه‌ندانی كوردستان ده‌ڵێت: "به‌داخه‌وه، له‌بری ده‌ستخۆشی و هاوكاری، ده‌بینین كۆمه‌ڵێك تاقمی توندڕه‌و و خاوه‌ن بیركردنه‌وه‌ی چه‌قبه‌ستوو، په‌لامار و هێرشی ناڕه‌وا ده‌كه‌نه سه‌ر هونه‌رمه‌ندانی نیشتمانپه‌روه‌ر".
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه كه ئێمه له سه‌ندیكای هونه‌رمه‌ندانی كوردستان، به توندی ئه‌م هێرشانه سه‌ركۆنه ده‌كه‌ین و رایده‌گه‌یه‌نین:
*هونه‌ر ته‌نیا جوانكاری نییه، به‌ڵكوو هاواری ئه‌و كه‌سانه‌یه كه بێده‌نگ كراون.
* ئه‌وه‌ی مێژووی كوردستانی له فه‌وتان پاراستووه، شمشاڵی شوان و ده‌نگی ڕه‌سه‌نی هونه‌رمه‌ندان بووه، نه‌ك وتاری توندڕه‌وی و داخراوی.
*هونه‌رمه‌ند سه‌ربه‌سته له‌وه‌ی به چ شێوازێك پشتگیری له خاك و خه‌ڵكه‌كه‌ی ده‌كات؛ هیچ كه‌س و گرووپێك مافی ئه‌وه‌ی نییه له ژێر هه‌ر ناوێك‌دا سنوور بۆ داهێنان و هه‌ڵوێستی ئه‌وان دابنێت.
*له‌هه‌مان كاتدا داوا له هونه‌رمه‌ندان ده‌كه‌ین كه رێز له به‌ها پیرۆزه‌كان و داب و نه‌ریتی كۆمه‌ڵگه بگرن و هه‌لوێسته‌كانیان ببێته مایه‌ی یه‌كڕیزی چینه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی كورده‌واری.
*ئێوه ناتوانن به زمانی هه‌ڕه‌شه و ناوزڕاندن، پێش له‌و ڕه‌وته ڕووناكبیرییه بگرن كه هونه‌رمه‌ندان ڕابه‌رایه‌تی ده‌كه‌ن.
* تاریكپه‌رستی و داخراوی له مێژووی ئه‌م گه‌له‌دا جێگه‌ی نابێته‌وه. هێرشكردنه سه‌ر هونه‌رمه‌ند، هێرشكردنه سه‌ر شكۆی نه‌ته‌وه و جوانییه‌كانی ژیانه.
*ئێمه وه‌ك ماڵی گه‌وره‌ی ئێوه، به هه‌موو شێوه‌یه‌ك پشتگیریتان ده‌كه‌ین. چه‌كی ئێوه ده‌نگ و ڕه‌نگ و وشه‌یه، كه له هه‌ر تفه‌نگ و وتارێكی توندڕه‌وانه به‌هێزتره.
*به‌رده‌وام بن له پێشه‌نگیی و مه‌هێڵن ده‌نگه نه‌شازه‌كان ساردتان بكه‌نه‌وه.
*هونه‌ر چرایه‌كه له تاریكی‌دا، ئه‌وانه‌ی له ڕووناكی ده‌ترسن هه‌میشه هه‌وڵی كوژاندنه‌وه‌ی ده‌ده‌ن، به‌ڵام ئه‌م چرایه به هێرشی ناڕه‌وا ناكوژێته‌وه.
PM:09:08:29/01/2026
ئه‌م بابه‌ته 160
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت