شاره‌زایانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان داوای گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاشتی و مافی مرۆڤ و ئاسایش بۆ ناوچه‌كانی رۆژئاوای كوردستان ده‌كه‌ن
وێستگه‌نیوز –
شاره‌زایانی رێكخراوی گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان داوای گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاشتی و مافی مرۆڤ و ئاسایش بۆ ناوچه‌كانی رۆژئاوای كوردستان ده‌كه‌ن داواش له ده‌سه‌ڵاتدارانی سوریا ده‌كه‌ن لێپرسینه‌وه له ئه‌نجامده‌رانی پێشیلكارییه‌كان بكه‌ن.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه شاره‌زایانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان داوای ئاگربه‌ستی هه‌میشه‌یی و پاراستنی هاوڵاتیانی مه‌ده‌نی و مافه‌كانی كورد و سه‌لامه‌تی و ئاسایشی ده‌ستگیركراوان و زیندانییه‌كانیان كرد له ناوچه‌كانی رۆژئاوای كوردستان.
شاره‌زایان نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له راپۆرتێكدا ده‌ڵێن: "داوا له لایه‌نه‌كان ده‌كه‌ین كه به شێوه‌یه‌كی ئاشتیانه ئه‌م ململانێیه‌ی ناوچه‌كانی باكووری رۆژهه‌ڵاتی سوریا چاره‌سه‌ر بكه‌ن و رێز له یاسای نێوده‌وڵه‌تی مافی مرۆڤ و یاسای مرۆیی نێوده‌وڵه‌تی بگرن و هاوكاری مرۆیی بۆ ئه‌و ژماره زۆره‌ی ئاواره‌كان دابین بكرێت”.
له راپۆرته‌كه‌ی رێكخراوی گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كاندا هاتووه كه له مانگی یه‌كی ساڵی 2026دا، هێزه سه‌ربازییه‌كانی رژێمی سوریا به خێرایی رووبه‌رێكی به‌رچاویان وه‌رگرته‌وه كه پێشتر له‌لایه‌ن هێزه‌كانی سوریای دیموكراته‌وه كۆنتڕۆڵكرابوو. له 20ی كانوونی دووه‌می 2026ه‌وه ئاگربه‌ست كه‌وتۆته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه، به‌ڵام پێشێلكارییه‌كان به‌رده‌وامن.
ئاماژه به‌وه‌شدراوه كه دانوستانه‌كان له‌سه‌ر یه‌كخستنی چه‌كدارانی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات و ئیداره‌ی دیمه‌شق له دامه‌زراوه نیشتمانییه‌كانی سوریادا چڕبووه‌ته‌وه.
شاره‌زایانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان پێشوازییان له فه‌رمانێكی سه‌رۆكایه‌تی سوریا كرد كه دان به مافه كولتووری، زمان و هاوڵاتیبوونی دانیشتوانی كوردی سوریادا ده‌نێت و داوای جێبه‌جێكردنی فه‌رمانه‌كه‌یان به‌شێوه‌یه‌كی كاریگه‌رانه كرد.
هاوكات ئیدانه‌ی پێشێلكارییه شۆكهێنه‌ره‌كانی یاسای نێوده‌وڵه‌تییان كرد كه له‌كاتی هێرشی هێزه‌كانی رژێمی سوریا بۆسه‌ر هێزه‌كانی هه‌سه‌ده ئه‌نجام دراون، له‌وانه‌ش ئه‌و راپۆرتانه‌ی باس له كوشتنی هاوڵاتیان، ده‌ستدرێژیكردنه‌سه‌ر خه‌ڵكی مه‌ده‌نی، ئه‌شكه‌نجه‌دان و بێڕێزیكردن به ته‌رم و گۆڕه‌كان ده‌كه‌ن.
ده‌شڵێن: "داوا له ده‌سه‌ڵاتداران ده‌كه‌ین لێكۆڵینه‌وه له‌و راپۆرتانه بكه‌ن كه باس له ئه‌نجامدانی پێشیلكارییه‌كان ده‌كه‌ن له‌لایه‌ن هه‌ر لایه‌نێكه‌وه بێت و لێپرسینه‌وه له به‌رپرسیارانی بكه‌ن”.
شاره‌زایان نیگه‌رانی قووڵیان ده‌ربڕیوه سه‌باره‌ت به‌و راپۆرتانه‌ی باس له نه‌بوونی ئه‌من و ئاسایش و بوونی توندوتیژی و هه‌ڵاتن له زیندانه‌كان ده‌كه‌ن، له‌نێویاندا هه‌ڵاتنی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ئه‌ندامی داعشن. هه‌روه‌ها ئه‌و كه‌مپانه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ركراوانی دیكه‌یان تێدایه و كه‌وتوونه‌ته ژێر كۆنترۆڵی ده‌سه‌ڵاتدارانی سوریا.
ئه‌و شاره‌زایانه راشیانگه‌یاندووه كه "نیگه‌رانین له‌و ڕاپۆرتانه‌ی كه باس له‌وه ده‌كه‌ن ئه‌مریكا پلانی هه‌یه و به‌كرده‌وه‌ش ده‌ستیكردووه به راده‌ستكردنی خێرا و به‌كۆمه‌ڵی حه‌وت هه‌زار ده‌ستگیركراوی داعش به عێراق به‌بێ هیچ رێوشوێنێكی لێكۆڵینه‌وه و چاودێری یان پاراستنی مافه‌كانی مرۆڤ".
PM:08:44:29/01/2026
ئه‌م بابه‌ته 80
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت