بافڵ تاڵەبانی: داوامانکردووە رۆژی یەکشەممەی داهاتوو دانیشتنی پەرلەمانی عێراق بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار بەڕێوەبچێت
وێستگەنیوز-
ئەمڕۆ پێنجشەممە 29ی کانونی دووەمی 2026، بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە ماڵی مام لە بەغدا پێشوازی لە عیرفان سدیق، باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق کرد، بەپێی راگەیەندراوی نووسینگەی بافڵ تاڵەبانی بێت، لە دیدارەکەدا دۆخی گشتی عێراق و ناوچەکە تاوتوێکرا و جەخت لە چارەسەرکردنی ئاشتییانەی کێشەکان کرایەوە.
پەیوەست بە پێکهێنانی حکومەتی نوێی عیراق، بافڵ تاڵەبانی وتی، "یەکێتی هەموو هەوڵەکانی لە چوارچێوەی گەیشتنە بە حکومەتێکی نیشتمانیی خزمەتگوزار کە وەڵامدەرەوەی خواستی خەڵکە خۆشەویستەکەمان بێت".
سەرۆکی یەکێتی جەختی لە پابەندبوون بە وادەی دەستووری بۆ تەواوکردنی رێکارەکان و هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار کردەوە و رایگەیاند، "داوامانکردووە رۆژی یەکشەممەی داهاتوو دانیشتنی پەیوەست بەم پرسە بەڕێوەبچێت".
لە دیدارەکەدا قوباد تاڵەبانی، دەرباز کۆسرەت رەسوڵ، ئەندامانی مەکتەبی سیاسی ئامادەیبوون.
PM:03:12:29/01/2026
ئهم بابهته 112
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت