شاناز ئیبراهیم ئەحمەد: رژانی خوێنی ئاڵی شەهید ئەحمەد پەرۆشترمان دەکات لەسەر بەرگریکردن لە خاکی کوردستان
وێستگەنیوز-
دوای ئەوەی دوێنێ چوارشەممە گەنجێکی شاری کەرکوک لە رۆژئاوای کوردستان شەهید بوو خانمی یەکەمی عێراق پەیامێکی هاوخەمی ئاڕاستەی خانەوادەکەی دەکات.
شاناز ئیبراهیم ئەحمەد، خانمی یەکەمی عێراق بۆ شەهید بوونی ئەحمەد هێمن لە رۆژئاوای کوردستان پەیامێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، "پڕ بەدڵ هاوخەمی خانەوادەی (ئەحمەد هێمن) ئەو گەنجە خوێنگەرمەم کە بیری نەتەوایەتی و نیشتمانپەروەریی لە کەرکوکەوە هەڵیگرت بۆ رۆژئاڤا و لە نەبەردییەکی قارەمانانەدا سەربەرزانە شەهیدبوو".
ئاماژەی بەوەکرد، "خەبات و بەرخودانی هێزە ووڵات پارێزەکان بۆ بەرەنگاربوونەوەی پیلانی هێزە تاریکپەرستەکان و دوژمنانی گەلی کورد هەر بەردەوام دەبێ و رژانی خوێنی ئاڵی شەهید ئەحمەد پەرۆشترمان دەکات لەسەر بەرگریکردن لەخاکی کوردستان و بەگژداچونەوەی هەوڵی لەناوبردنمان، رۆحی شاد و جێگەی بەهەشتی بەرین بێت".
PM:02:16:29/01/2026
ئهم بابهته 156
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت