سه‌ردانی لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قایمقامییه‌تی سلێمانی بۆ دوكانه‌كانی بهلهدییهكه
وێستگەنیوز-
به مه‌به‌ستی رێكخستنه‌وه و رێگریكردن له دانانی مریشك و گۆشت له‌سه‌ر مێزه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی ناته‌ندروست و به‌ده‌ر له رێنماییه‌كانی ڤێتێرنه‌ری، لیژنه هاوبه‌شه‌كان سه‌ردانی بازاڕی بهلهدییهكهی كرد.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 28ی کانونی دووەمی 2026، قایمقامییەتی سلێمانی بڵاویکردەوە، له هه‌ڵمه‌تی لیژنه‌كه‌دا پسوڵه‌ی سه‌رپێچی بۆ هه‌مو ئه‌و شوێنانه كراوه كه گۆشت و مریشك له‌سه‌ر مێز و له‌ده‌ره‌وه‌ی دوكانه‌كانیان داده‌نێن، ئاگاداركرانه‌وه له ماوه‌ی (10) رۆژدا ساردكه‌ره‌وه بۆ ئه‌و مه‌به‌سته به‌كاربهێنن، به‌پێچه‌وانه‌وه شوێنه‌كه و خاوه‌نه‌كه‌شی رووبه‌ڕووی رێكاری یاسایی ده‌كرێنه‌وه.
هه‌روه‌ها، گۆشت فرۆشه‌كان ئاگاداركرانه‌وه كه به‌بڕیاری وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ؛ فرۆشتنی قیمه‌ی ئاماده‌كراو قه‌ده‌غه‌یه و نابێت گۆشتفرۆشه‌كان قیمه‌ی ئاماده‌كراودا له دوكانهكهیاندا هه‌بێت، له‌كاتی هه‌بونیدا شوێنه‌كه و خاوه‌نه‌كه‌شی رووبه‌ڕووی رێكاره یاساییه‌كان ده‌كرێنه‌وه.
AM:09:47:29/01/2026
ئه‌م بابه‌ته 120
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت