شه‌رق ئه‌لئه‌وسه‌ت: نوێنه‌ری ئه‌مریكا هه‌ڕه‌شه‌ی نه‌مانی پشتیوانی له هه‌سه‌ده كردووه
وێستگه‌نیوز –
رۆژنامه‌ی شه‌رق ئه‌لئه‌وسه‌ت رایگه‌یاند كه له دواكۆبوونه‌وه‌یاندا حكومه‌تی سوریا جه‌ختی له‌سه‌ر هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی یه‌كجاری هێزه‌كانی سوریای دیموكرات "هه‌سه‌ده" كردووه‌ته‌وه، ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه نێرده‌ی تایبه‌تی ئه‌مریكا بۆ سوریا هه‌ڕه‌شه‌ی له هه‌سه‌ده كردووه كه له حاڵه‌تی رێكنه‌كه‌وتنی له‌گه‌ڵ سوریا، هیچ پشتیوانییه‌كی ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی نامێنێت.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه رۆژنامه‌ی شه‌رق ئه‌لئه‌وسه‌ت له زاری سه‌رچاوه‌كانیه‌وه كه به "ئاگادار له دانوستانه‌كانی نێوان هێزه‌كانی سوریای دیموكرات و حكومه‌تی سوریا" وه‌سفی كردوون، بڵاویكرده‌وه كه:
*له دوایین كۆبوونه‌وه‌دا كه ئێواره‌ی سێشه‌ممه به‌ڕێوه‌چوو، دیمه‌شق پێداگری كردووه له‌سه‌ر به فه‌رمی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات به هه‌موو دامه‌زراوه مه‌ده‌نی و سیاسی و سه‌ربازییه‌كانیه‌وه وه‌ك… مه‌رجی پێشوه‌خته بۆ هه‌ر رێككه‌وتنێكی كۆتایی.
*لیژنه‌ی سه‌ربازیی هه‌سه‌دار به ڕاشكاوی ئه‌م مه‌رجه‌ی دیمه‌شقی ره‌تكردووه‌ته‌وه.
*ئه‌و داواكارییه‌ی سوریا بووه‌ته خاڵی ناكۆكی له‌ناو لیژنه‌ی سیاسی شاندی دانوستانكاردا، به‌تایبه‌تی له‌نێوان سه‌ركرده‌كانی یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل (یه‌په‌گه) و گروپێكی تر كه ترسیان هه‌یه هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی هه‌سه‌ده به هه‌موو دامه‌زاروه‌كانیه‌وه، له‌نێویاندا مه‌ده‌نییه‌كان، ڕێگه بۆ دیمه‌شق خۆشده‌كات ئه‌م مه‌رجه بقۆزێته‌وه بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی توانای به‌ڕێوه‌بردنی ناوچه‌كانی و ئه‌وه‌ی له ژێرخانی خۆی و داموده‌زگاكانیدا ده‌مێنێته‌وه.
* دوای كۆبوونه‌وه‌كه‌ی دیمه‌شق، تۆم باراك نێرده‌ی تایبه‌تی ئه‌مریكا بۆ سوریا، سه‌ركردایه‌تی هه‌سه‌ده‌ی ئاگاداركردووه‌ته‌وه كه رێككه‌وتنه پێشنیاركراوه‌كه، له‌گه‌ڵ درێژكردنه‌وه‌ی واده‌ی جێبه‌جێكردنی، "دوا ده‌رفه‌ته".
*تۆم باراك جه‌ختیشی له‌وه كردووه‌ته‌وه كه له‌حاڵه‌تی پابه‌ندنه‌بوونی هێزه‌كانی هه‌سه‌ده به مه‌رجه‌كانی یه‌كلاییكردنه‌وه‌كه، نه هێزه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی و نه ئیداره‌ی ئه‌مریكا ده‌ستوه‌ردان ناكه‌ن بۆ دابینكردنی هیچ پارێزگارییه‌ك.
به‌پێی زانیارییه‌كان، كۆبوونه‌وه‌كه له دیمه‌شق له نێوان شاندێكی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات و نوێنه‌رانی حكومه‌تی سوریا، به پاڵپشتی و سپۆنسه‌ری ئه‌مریكا ئه‌نجامدراوه. شوێن و ورده‌كارییه‌كانی كۆبوونه‌وه‌كه به نهێنی هێڵراوه‌ته‌وه. ڕاپۆرته میدیاییه‌كان باسیان له ئاماده‌بوونی مه‌زڵوم عه‌بدی فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه‌كانی سوپای سوریای دیموكرات و ئیلهام ئه‌حمه‌د، كه‌سایه‌تی دیاری ئیداره‌ی خۆسه‌ر كردووه.
PM:10:21:28/01/2026
ئه‌م بابه‌ته 2372
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت