مۆسكۆ: ئێمه ئاماده‌ین گه‌ره‌نتی سه‌لامه‌تی زێلێنسكی بكه‌ین ئه‌گه‌ر بۆ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ پوتین بێته رووسیا
وێستگەنیوز-
یۆری ئۆشاكۆڤ یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی روسیا، دووپاتی كرده‌وه ئه‌گه‌ر زێلێنسكی سه‌رۆكی ئۆكرانیا، بییه‌وێت له‌گه‌ڵ ڤلادیمێر پوتین كۆببێته‌وه، ئه‌وا ده‌توانێت بێت بۆ مۆسكۆ.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، 28ی كانوونی دووه‌می 2026، یۆری ئۆشاكۆڤ له چاوپێكه‌وتنێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، "ئه‌گه‌ر زێلیێنسكی ئاماده‌بێت و بیه‌وێت چاوی به پوتین بكه‌وێت، ئه‌وا ئێمه بانگی ده‌كه‌ین بۆ مۆسكۆ".
یاریده‌ده‌ره‌یكه‌ی پوتین جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه رووسیا له حاڵه‌تی گه‌یشتنی زێلێنسكی بۆ مۆسك و بینینی سه‌رۆكی رووسیا، ئێمه گرێنتی سه‌لامه‌تی ئه‌و ده‌كه‌ین.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر زێلێنسكی بۆ ئه‌م چاوپێكه‌وتنه ئاماده‌یه، ئه‌وا "مۆسكۆ چاوه‌ڕێی ده‌كات و سه‌لامه‌تی ئه‌و ده‌پارێزێت و هه‌لومه‌رجی كاركردنی پێویستی بۆ دابین ده‌كه‌ین".
ئه‌وه‌شی روونكرده‌وه مۆسكۆ په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان پوتین و زێلێنسكی ره‌ت ناكاته‌وه، ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد ئه‌م جۆره په‌یوه‌ندییه، پێویسته ئاماده‌یی باشی بۆ بكرێت و به‌و ئاراسته‌یه‌دا بڕوات كه ده‌رئه‌نجامی به‌رجه‌سته‌ی لێ بكه‌وێته‌وه.
ئۆشاكۆف له به‌شێكی دیكه‌ی وته‌كانیدا ده‌ڵێت: "ئاراسته‌ی ئێمه ته‌واو لۆژیكییه، ڤلادیمێر پوتین له كۆبوونه‌وه‌كانی له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌واناندا، چه‌ندین جار قسه‌ی له‌م بابه‌ته كردووه، كرۆكی ئه‌م ئاراسته‌یه ئه‌وه‌یه، ئێمه ئه‌م جۆره په‌یوه‌ندییه‌مان ره‌تنه‌كردووه‌ته‌وه و ره‌تیشی ناكه‌ینه‌وه".
له لایه‌كی دیكه‌وه، دیمیتری پێسكۆڤ، وته‌بێژی كرێملین رایگه‌یاند كاره‌كانی گروپه سێ قوڵییه‌كه له ئه‌بو زه‌بی، سه‌باره‌ت به چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان له‌گه‌ڵ ئۆكرانیا، به‌رده‌وام ده‌بێت.
پێسكۆڤ ده‌ڵێت: "بێگومان، كاركردن به‌رده‌وامه، شتێكی باشه كه په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ ده‌ستی پێكردووه. ئه‌مه دانوستانێكی زۆر ئاڵۆزه، وه‌ك ده‌زانن سه‌ره‌تا له‌سه‌ر ئاستی پسپۆڕان ده‌ستی پێكرد، پاشان رێكه‌وتن كرا بۆ درێژه‌دان به‌م دانوستانانه و كاره‌كان به‌رده‌وامه".
ئاشكرایه گه‌ڕی یه‌كه‌می دانوستانه ئه‌منییه سێ قۆڵییه‌كه، له رۆژی 23ی كانوونی دووه‌م و گه‌ڕی دووه‌می دانوستانه‌كه له 24ی كانوونی دووه‌م له ئه‌بو زه‌بی به‌ڕێوه‌چوو.
تیمی دانوستانكاری روسیا به سه‌رۆكایه‌تی ئیگۆر كۆستیۆكۆڤ سه‌رۆكی كارگێڕی گشتی ده‌سته‌ی ئه‌ركانی هێزه چه‌كداره‌كانی روسیا بوو. تیمی دانوستانكاری ئۆكرانیا به سه‌رۆكایه‌تی رۆسته‌م ئۆمیرۆڤ سكرتێری ئه‌نجومه‌نی ئاسایش و به‌رگری بوو.
PM:09:04:28/01/2026
ئه‌م بابه‌ته 152
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت