كه‌شناسی هه‌رێم كه‌ش و هه‌وای دوو رۆژی راگه‌یاند
وێستگه‌نیوز-
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی سه‌ر به وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ی هه‌رێم رایگه‌یاند كه له‌مڕۆوه به‌فر و باران بارین ده‌ستپێده‌كاته‌وه و و پله‌كانی گه‌رما نزم ده‌بنه‌وه.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی هه‌رێم له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه "ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 28ی كانوونی دووه‌می 2026 له كاته‌كانی نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ چوار شه‌ممه كاریگه‌ری شه‌پۆلێكی باران بارین روو له ناوچه‌كه‌مان ده‌كات. سه‌ره‌تا له سنووری پارێزگای دهۆك ده‌ست پێده‌كات پاشان درێژ ده‌بێته‌وه بۆ سه‌ر سه‌رجه‌می ناوچه جیا جیاكان، له‌گه‌ڵ باران بارین ناوچه سنوورییه‌كان و لووتكه و قه‌دپاڵی چیا به‌رزه‌كان به تایبه‌ت ئه‌و چیا به‌رزانه‌ی 1500 مه‌تر به‌رزترن له ئاست رووی ده‌ریا به‌فر بارینی ده‌بێت. له دوای نیوه‌ڕۆ كاریگه‌ری ئه‌و شه‌پۆله زیاد ده‌كات و باران بارین به شێوه‌ی بارانی مامناوه‌ند و هه‌ندێ ناوچه‌ی سنووری ئیداره‌ی زاخۆ و پارێزگای دهۆك و سنووری پارێزگای سلێمانی و چه‌مچه‌ماڵ و باكووری پارێزگای كه‌ركوك و ئیداره‌ی گه‌رمیان ناوچه شاخاوییه به‌رزه‌كانی سنووری پارێزگای هه‌ولێر ڕێژه‌ی باران بارینی به شێوه‌ی لێزمه بارانی كورت خایه‌ن و هه‌وره تریشقه‌شی ده‌بێت".
كه‌شناسی ده‌ڵێت: "پله‌كانی گه‌رما نزمده‌بێته‌وه به 2 تا 2 پله‌ی سیلیزی. خێرایی با 10 – 20 كیلۆمه‌تر ده‌بێت له كاتژمێرێكدا و هه‌ندێك كات چالاك ده‌بێت بۆ سه‌رووی 30 كیلۆمه‌تر و ئاراسته‌ی با باكووری خۆرهه‌ڵات و مه‌ودای بینین له‌نێوان 7-9 كیلۆمه‌تر ده‌بێت".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه "سبه‌ینێ پێنجشه‌ممه 29- 1- 2026 كاریگه‌ری ئه‌م شه‌پۆله‌ی روو له ناوچه‌كه‌مان ده‌كات تا كاته‌كانی به‌یانی زووی ڕۆژی پێنجشه‌ممه به نمه بارانی پچڕ پچڕ له‌سه‌ر ناوچه‌كه‌مان به‌رده‌وام ده‌بێت له كاته‌كانی نیوه‌ڕۆ ئاسمان ده‌گۆڕێت بۆ نیمچه هه‌ور. باران بارین و به‌فر بارین له‌سه‌ر ناوچه سنووریه‌كان و لووتكه‌ی شاخه به‌رزه‌كان له هه‌ندێ كاتدا به‌رده‌وامی ده‌بێت تا دوای نیوه‌ڕۆی ڕۆژی پێنجشه‌ممه".
روونیشیكرده‌وه كه "پله‌كانی گه‌رما ن زمترین پله‌ی گه‌رما به‌رز ده‌بێته‌وه به‌رزترین پله‌ی گه‌رما نزم ده‌بێته‌وه به (1-2) پله‌ی سیلیزی. خێرایی با (5 – 15 ) كیلۆمه‌تر ده‌بێت له كاتژمێرێكدا".
راشیگه‌یاند كه به‌رزترین پله‌كانی گه‌رمای پێشبینیكراو به پله‌ی سیلیزی بۆ ئه‌مڕۆ به‌مشێوه‌یه ده‌بێت:
هه‌ولێر : 14 پله‌ی سیلیزی
پیرمام : 10 پله‌ی سیلیزی
سۆران : 7 پله‌ی سیلیزی
حاجی ئۆمه‌ران : 3 پله‌ی سیلیزی
سلێمانی : 12 پله‌ی سیلیزی
چه‌مچه‌ماڵ : 13 پله‌ی سیلیزی
هه‌ڵه‌بجه : 12 پله‌ی سیلیزی
دهۆك : 11 پله‌ی سیلیزی
زاخۆ : 12 پله‌ی سیلیزی
ئاكرێ : 12 پله‌ی سیلیزی
AM:11:26:28/01/2026
ئه‌م بابه‌ته 740
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت