هه‌سه‌ده: گرووپه چه‌كداره‌كانی دیمه‌شق هێرشیان كرده‌سه‌ر گونده‌كانی كۆبانێ
وێستگه‌نیوز –
ناوه‌ندی راگه‌یاندنی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات "هه‌سه‌ده" له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی دا به‌وه‌ی:
*له هه‌نگاوێكی مه‌ترسیداردا كه ره‌نگدانه‌وه‌ی به‌رده‌وامی پهرهسهندنهكانه، گرووپه چه‌كداره‌كانی دیمه‌شق به به‌كارهێنانی حه‌وت فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانی خۆكوژ هێرشیان كرده سه‌ر گوندی باقیله له باشووری چل ئاغا.
*ئه‌م هێرشه هاوكاته له‌گه‌ڵ كۆكردنه‌وه‌ی هێز و هێرشی ئه‌م گروپه چه‌كدارانه بۆ سه‌ر گونده‌كانی قاسمیه و زركوتهك له رۆژئاوای كۆبانی, جگه له تۆپبارانكردنی ده‌وروبه‌ری گوندی سه‌فا له باشووری چل ئاغا، كه ڕه‌نگدانه‌وه‌ی هه‌ڵكشانی به‌رده‌وامه له چه‌ند به‌ره‌یه‌كدا.
*ئه‌م هێرشانه پێشێلكارییه‌كی نوێ و ئاشكرای ئاگربه‌ست و پێشێلكردنی ڕاسته‌وخۆی ڕێككه‌وتنه‌كان و به‌رزكردنه‌وه‌ی گرژی و ناچاركردنی هێزه‌كانمانه بۆ به‌كارهێنانی مافی خۆیان بۆ به‌رگریكردن له شه‌ڕڤانان و گه‌له‌كه‌مان.
PM:08:07:27/01/2026
ئه‌م بابه‌ته 116
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت