وه‌زیری پێشمه‌رگه: كوردانی رۆژئاوا له‌پێناوی مرۆڤایه‌تی ده‌یان هه‌زار شه‌هیدیان به‌خشیوه
وێستگه‌نیوز -
له‌میانه‌ی دیدار و كۆبوونه‌وه‌ی وه‌زیری پێشمه‌رگه له‌گه‌ڵ كونسوڵی گشتیی هۆڵه‌ندا له هه‌رێمی كوردستان، وه‌زیری پێشمه‌رگه رایگه‌یاند كه كوردانی رۆژئاوا له‌پێناوی مرۆڤایه‌تی ده‌یان هه‌زار شه‌هیدیان به‌خشیوه.
وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه ئه‌مڕۆ 27ی كانوونی دووه‌می 2026 شۆڕش ئیسماعیل، وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پێشوازیكرد له ئه‌دریان ئایسلستین، كونسوڵی گشتیی شانشینی هۆڵه‌ندا له هه‌رێمی كوردستان، كۆڵۆنێڵ ئێریك، به‌رپرسی ده‌سته‌ی راوێژكارانی هاوپه‌یمانان له هه‌رێمی كوردستان و تیمی سه‌ربازی یاوه‌ریان.
ئاماژه به‌وه‌دراوه كه له سه‌ره‌تای كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، وه‌زیری پێشمه‌رگه جه‌ختیكرده‌وه له دۆخی ناهه‌مواری ڕۆژئاوا و، هێرش و سه‌پاندنی شه‌ڕ به‌سه‌ر كوردانی رۆژئاوادا له‌لایه‌ن سوپای عه‌ره‌بی سوریا.
وه‌زیری پێشمه‌رگه وتی: "داواكارین حكومه‌تی هۆڵه‌ندا ڕۆڵی دیار و به‌رچاوی هه‌بێت له رێگه‌ی كه‌ناڵه دیپلۆماسیه‌كانیان له ئه‌وروپا و نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، بۆ كۆتاییهێنان به شه‌ڕ و ماڵوێرانی كورد له ڕۆژئاوا”.
وتیشی: "كوردانی رۆژئاوا به ده‌یان هه‌زار شه‌هیدیان به‌خشیوه له پێناو مرۆڤایه‌تی و كۆتاییهێنان و نه‌هێشتنی مه‌ترسییه‌كانی داعش و تیرۆر له ناوچه‌كه‌دا، زۆر گرنگه له‌م قۆناغه پڕ ئاڵهنگاریهدا ووڵاتانی ئه‌وروپا و ئه‌مریكا پاڵپشتی كوردانی ڕۆژئاوابن".
لای خۆیه‌وه كونسوڵی گشتیی هۆڵه‌ندا، له‌باره‌ی رۆژئاوای كوردستان رایگه‌یاند كه "به وردی چاودێری دۆخه‌كه ده‌كه‌ین، حكومه‌تی هۆڵه‌نداش به‌یاننامه‌ی فه‌رمی هه‌بووه له‌م باره‌یه‌وه كه دوایكردووه ئاگربه‌ست جێبه‌جێ بكرێت و به‌رده‌وام بێت و, كێشه‌كان به گفتوگۆ و لێكتێگه‌یشتن چاره‌سه‌ربكرێت".
له‌باره‌ی چاكسازییه‌كانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه ، وه‌زیری پێشمه‌رگه و كونسوڵی هۆڵه‌ندا گفتوگۆیان كرد. وه‌زیری پێشمه‌رگه رایگه‌یاند: چاكسازی له ناو هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان پرۆسه‌یه‌كی به‌رده‌وام و بنیاتنه‌ره، بۆ سه‌رخستنی پرۆسه‌كه هه‌وڵه‌كانمان به‌رده‌وامه و به رێژه‌یه‌كی زۆر كاره‌كان ته‌واوبوون.
PM:06:39:27/01/2026
ئه‌م بابه‌ته 176
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت