لینزی گراهام: كورده‌كان له‌ژێر هه‌ڕه‌شه‌ی حكومه‌تی نوێی سوریادان كه له‌گه‌ڵ توركیا هاوپه‌یمانه
وێستگه‌نیوز -
لینزی گراهام سیناتۆری ئه‌مریكی هه‌ڕه‌شه له ده‌سه‌ڵاتدارانی دیمه‌شق ده‌كات و رایگه‌یاند كه كورده‌كان له‌ژێر هه‌ڕه‌شه‌ی حكومه‌تی نوێی سوریادان كه له‌گه‌ڵ توركیا هاوپه‌یمانه، ده‌شڵێت: "پڕۆژە یاسای سەپاندنی سزا بەسەر حکومەتی سوریادا پێشكه‌ش ده‌كه‌م".
لینزی گراهام، سیناتۆری ئه‌مریكی نزیك له دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا له پلاتفۆڕمی (X) نووسیویه‌تی:
*به‌نیگه‌رانییه‌كی زۆره‌وه ته‌ماشای تێكچوونی دۆخی سوریا ده‌كه‌م.
*كورده‌كان له‌ژێر هه‌ڕه‌شه‌ی حكومه‌تی نوێی سوریادان كه له‌گه‌ڵ توركیا هاوپه‌یمانه.
*پشتكردن له كورد، كه هاوپه‌یمانی سه‌ره‌كی بوون له له‌ناوبردنی خه‌لافه‌تی داعشدا، ده‌بێته كاره‌سات بۆ ناوبانگ و به‌رژه‌وه‌ندییه ئه‌منییه نیشتمانییه‌كانی ئه‌مریكا.
*له‌م هه‌فته‌یه‌دا پڕۆژه‌یاسایه‌ك پێشكه‌ش ده‌كه‌م بۆ سه‌پاندنی سزای تووند و په‌كخه‌ر به‌سه‌ر هه‌ر حكومه‌ت یان گرووپێكدا كه تێوه‌گلابێت له كرده‌وه‌ی دووژمنكارانه دژی كورد.
*یاسای رزگاركردنی كورد، پێموایه له‌لایه‌ن هه‌ردوو لایه‌ن له ئه‌مریكا پاڵپشتی ده‌كرێت.
*چاوه‌ڕوان بن.
PM:05:28:27/01/2026
ئه‌م بابه‌ته 216
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت