مەکتەبی سیاسیی یەکێتی: چیا زەنگەنە راوێژكاری مەكتەبی سیاسی نییە و بیروڕاكانی گوزارشت لە رای یەكێتی ناكات


وێستگەنیوز-

دوای ئەوەی ئەمڕۆ سێشەممە 27ی کانونی دووەمی 2026، چیا زەنگەنە کە وەک راوێژکاری مەکتەبی سیاسی خۆی ناساند لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا وتی، "هێرشکراوەتە سەر ماڵەکەم و داوای یاساییم تۆمارکردووە".


مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، "مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتمانی كوردستان رای گشتی و كەناڵەكانی میدیا و سەكۆكانی پەیوەندی ئاگادار دەكاتەوە كە بەڕێز چیا زەنگەنە راوێژكاری مەكتەبی سیاسی نییە و هیچ سیفەت و ناونیشانێكی وا لەپەیكەربەندی یەكێتی نیشتمانی كوردستاندا بوونی نییە".

مەکتەبی سیاسیی یەکێتی روونیکردەوە، "بەم پێیەش بیروڕاكانی گوزارشت لەرای یەكێـتی ناكات، بۆ ئاگاداری هەمووان".


PM:04:10:27/01/2026


ئه‌م بابه‌ته 260 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو