ئاسایشی هەولێر: تۆمەتباری کوشتنی خێزانەکەی هەولێر دەستگیرکران


وێستگەنیوز-

بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر دەستگیرکردنی تۆمەتباری خێزانەکەی هەولێر راگەیاند کە دایک و باوک و کوڕەکەیان بوو.


ئەمڕۆ سێشەممە 27ی کانونی دووەمی 2026، بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر لە راگەیەندراوێکی بڵاویکردەوە، هێزەکانیان توانییان ئەو تۆمەتبارە دەستگیر بکەن کە دوێنێ تاوانی کوشتنی سێ هاوڵاتی (ئەندامانی یەک خێزان)ی لە شاری هەولێر ئەنجامدابوو.

لە راگەیەندراوەکەی ئاسایشدا هاتووە، "دوای بەدواداچوونی ورد و چڕی هێزەکانمان، بکەری تاوانە دڵتەزێنەکەی دوێنێی شاری هەولێر کە بووە هۆی گیانلەدەستدانی سێ کەس، دەستگیرکرا و ئێستا لەژێر لێکۆڵینەوەدایە".

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر دڵنیایی دەداتە هاوڵاتییان کە لە کاتێکی نزیکدا زانیاری زیاتر و وردەکاری چۆنیەتی ئەنجامدانی تاوانەکە و ناسنامەی تۆمەتبارەکە بۆ رای گشتی بڵاودەکاتەوە.


PM:03:03:27/01/2026


ئه‌م بابه‌ته 180 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو