مه‌زڵوم عه‌بدی ناوه‌ڕۆكی په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ مه‌سرور بارزانی راگه‌یاند
وێستگه‌نیوز –
فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات "هه‌سه‌ده" رایگه‌یاند كه سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌وڵه‌كانی حكومه‌ته‌كه‌ی بۆ پشتیوانیكردنیان دووپاتكرده‌وه. ده‌شڵێت: "پێزانینی قووڵمان بۆ ئه‌و پاڵپشتییه به‌رده‌وامه‌ی حكومه‌ته‌كه‌ی بۆ گه‌له‌كه‌مان ده‌ربڕی".
مه‌زڵوم عه‌بدی فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات "هه‌سه‌ده" له پلاتفۆڕمی "X" رایگه‌یاند:
*په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیم له‌گه‌ڵ مه‌سرور بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجامدا سه‌باره‌ت به هه‌وڵه‌كان بۆ هێوركردنه‌وه وكه‌مكردنه‌وه‌ی گرژییه‌كان و گواستنه‌وه‌ی ده‌ستگیركراوه‌كانی داعش بۆ عێراق.
*مه‌سرور بارزانی هه‌وڵه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی بۆ پشتیوانیكردنمان دووپاتكرده‌وه.
*لای خۆمانه‌وه پێزانینی قووڵمان بۆ ئه‌و پاڵپشتییه به‌رده‌وامه‌ی حكومه‌ته‌كه‌ی بۆ گه‌له‌كه‌مان ده‌ربڕی كه ره‌نگدانه‌وه‌ی به‌رجه‌سته‌كردنی گیانی هاوبه‌شی و به‌رپرسیارێتی هاوبه‌شی نه‌ته‌وه‌ییه له‌م بارودۆخه سه‌خته‌دا.
PM:09:10:26/01/2026
ئه‌م بابه‌ته 300
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت