له شاری هه‌ولێر 3 ئه‌ندامی خێزانێك كوژران
وێستگه‌نیوز –
له شاری هه‌ولێر 3 ئه‌ندامی خێزانێك كوژران كه دایك و باوك و كوڕێكن و به‌پێی زانیارییه‌كان خه‌ڵكی سنووری كۆیه‌ن و له‌مێژه له‌هه‌ولێر نیشته‌جێن.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه له‌ناو ماڵێكدا له گه‌ڕه‌كی شۆڕشی شاری هه‌ولێر ته‌رمی سێ كه‌س له ناو ماڵه‌كه‌یان دۆزرایه‌وه كه پیاوێك و ژنه‌كه‌ی و كوڕێكی بوون.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان ژن و پیاوه‌كه ئاسه‌واری خنكان به‌جه‌سته‌یانه‌وه دیاره و كوڕه‌كه‌ش ئاسه‌واری چه‌قۆی پێوه‌یه وتا ئێستا هۆكاری كوشتن‌یان نه‌زانراوه.
وه‌ك ئه‌وه‌ی به وێستگه گه‌یشتووه، ئه‌و خێزانه خه‌ڵكی "چۆم حه‌یده‌رن" له سنووری كۆیه و ماوه‌یه‌كی زۆره له هه‌ولێر نیشته‌جێین و به وته‌ی كه‌سه نزیكه‌كانیان، هیچ كێشه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تییان نه‌بووه.
دیار نییه كه رووداوه‌كه كه‌ی رووی داوه، به‌ڵام ته‌رمه‌كان ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ دۆزراونه‌ته‌وه و هێزه‌كانی پۆلیسیش لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌وباره‌وه ده‌ستپێكردووه.
PM:08:56:26/01/2026
ئه‌م بابه‌ته 244
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت