وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئیسرائیل: كورد له سوریا رووبه‌ڕووی سه‌ركوتكردن و توندوتیژی بووه‌ته‌وه
وێستگه‌نیوز -
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئیسرائیل رایگه‌یاند كه كه‌مینه‌كان له سوریا "به بێده‌نگی له‌ناوده‌برێن"، ده‌شڵێت: "كورد له سوریا ته‌نیا له‌به‌ر ناسنامه‌كه‌یان رووبه‌ڕووی ئاواره‌یی و سه‌ركوتكردن ده‌بنه‌وه".
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئیسرائیل له پلاتفۆڕمی "X" په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه و تێیدا هاتووه: "له‌كاتێكدا جیهان به سه‌ردێڕی هه‌واڵه جیاوازه‌كانه‌وه سه‌رقاڵه، كه‌مینه‌كان له سوریا له بێده‌نگیدا ده‌سڕێنه‌وه و له‌ناوده‌برێن".
ئاماژه‌شی به‌وه‌داوه كه "كورد له سوریا رووبه‌ڕووی ئاواره‌یی، سه‌ركوتكردن و تووندوتیژییه‌كی سیستماتیك بووه‌ته‌وه، ئه‌مه‌ش ته‌نیا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌وان كێن و به‌هۆی ناسنامه‌كه‌یانه‌وه ده‌چه‌وسێنرێنه‌وه".
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئیسرائیل ره‌خنه له بێده‌نگیی جیهان ده‌گرێت و رایگه‌یاندووه كه "مافه‌كانی مرۆڤ گشتگیرن و نابێت به هه‌ڵبژاردن مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا بكرێت".
جه‌ختیشی له‌وه كردووه‌ته‌وه كه "بێده‌نگبوون له ئاستی ئه‌م پێشێلكاری و كوشتن و بێسه‌روشوێنكردنانه به واتای بێلایه‌نی نایه‌ت".
ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه كه كه له سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه‌وه ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی خۆسه‌ر رووبه‌ڕووی هێرشی سوپای عه‌ره‌بی سوریا بوونه‌ته‌وه و به‌هۆی هێرش و ئه‌و ئابڵوقه‌یه‌ی له‌لایه‌ن گروپه چه‌كداره‌كانی سه‌ر به حكومه‌تی دیمه‌شقه‌وه به‌سه‌ریاندا سه‌پێندراوه، له ناوچه‌كانی جیاجیاكانی هه‌رێمی كوردستان و كه‌ركوك كه‌مپه‌ینی هاوكاری بۆ رۆژاڤای كوردستان به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
PM:06:45:26/01/2026
ئه‌م بابه‌ته 168
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت