قوباد تاڵه‌بانی له ساڵیادی رزگاركردنی كۆبانێ په‌یامێكی راگه‌یاند
وێستگه‌نیوز –
جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان له ساڵیادی رزگاركردنی شاری كۆبانێ رایگه‌یاند كه به خۆڕاگری و ئازایه‌تیی شه‌ڕڤانان و یه‌كگرتوویی گه‌لی كورد پارێزگاری له كۆبانێ و رۆژئاوای كوردستان ده‌كرێت.
قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان له په‌یامێكدا نووسیویه‌تی:
*ساڵیادی رزگاركردنی كۆبانێ، ساڵیادی سه‌ركه‌وتنێكی مێژوویی گه‌لی كورده به‌سه‌ر تێرۆریستانی داعش.
*ستایشی ئازایه‌تی و نه‌به‌ردیی شه‌ڕڤانان و هه‌موو گه‌لی كوردستان ده‌كه‌م كه یانزه ساڵ له‌مه‌وبه‌ر به خۆڕاگری و به‌رخۆدان به‌رگرییان له خاك و خه‌ڵكه‌كه‌یان كرد و كۆبانێیان له ده‌ستی تیرۆریستانی داعش رزگاركرد و له جیاتی هه‌موو جیهان شه‌ڕی تیرۆریان كرد.
*ئه‌مڕۆش به خۆراگری و ئازایه‌تیی شه‌ڕڤانان و به یه‌كده‌نگی و یه‌كگرتوویی گه‌لی كورد پارێزگاری له كۆبانێ و رۆژئاوای كوردستان ده‌كرێت.
PM:06:21:26/01/2026
ئه‌م بابه‌ته 128
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت