هه‌سه‌ده: درۆنه توركییه‌كان به چڕی بۆردوومانی گونده‌كانی باشووری كۆبانی ده‌كه‌ن
وێستگه‌نیوز –
ناوه‌ندی راگه‌یاندنی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات "هه‌سه‌ده" رایگه‌یاند كه:
*فڕۆكه بێفڕۆكه‌وانه‌كانی بایراكتهری توركیا پاڵپشتی ئاسمانییان بۆ هێرشه‌كانی گرووپه چه‌كداره‌كانی دیمه‌شق بۆ سه‌ر گونده‌كانی جه‌له‌بیه، خه‌راب ئه‌شك و زهریك له باشووری رۆژهه‌ڵاتی كۆبانی كرد و به‌چڕی بۆردومانی ئه‌و گوندانه‌یان كرد.
*تا ئاماده‌كردنی ئه‌م راپۆرته بۆردومانه‌كه به‌رده‌وامه.
*له میحوه‌ری گوندی كوریك، شه‌ڕڤانانمان هێرشه‌كانی گروپه چه‌كداره‌كانیان به‌رپه‌رچ دایه‌وه و هه‌وڵه‌كانیان بۆ پێشڕه‌وی پووچه‌ڵ كرده‌وه و پێكدادان له ناوچه‌كه‌دا به‌رده‌وامه.
PM:06:09:26/01/2026
ئه‌م بابه‌ته 104
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت