عه‌لی حه‌مه‌ساڵح: كاتێك نیشتمان بكه‌وێته مه‌ترسییه‌وه، ده‌یخه‌ینه پێش هه‌موو ناكۆكییه سیاسییهكانمانهوه
وێستگه‌نیوز -
عه‌لی حه‌مه‌ساڵح سه‌رۆكی ره‌وتی هه‌ڵوێستی نیشتمانی له تۆمارێكی ڤیدیۆییدا رایگه‌یاند:
*له رۆژئاوای نیشتمانی خۆمانین، ئه‌مڕۆ ئێمه له مانگی سوری كوردین.
*هاوكارییه‌كانمان گه‌یاند كه نزیكه‌ی 32 هه‌زار پارچه ده‌رمانه.
*به‌وه‌ی كۆده‌كرێته‌وه و ئاماده‌كاری ده‌كرێت، 10 هێنده و زیاتریش ده‌رمان و سه‌روو 500 تۆن ئارد به‌ڕێوه‌یه بۆ رۆژئاوا.
*خه‌ڵكی رۆژئاوا زۆر دڵخۆشن به پشتیوانی باشوور بۆ رۆژئاوا و پێیانوایه ئه‌وه‌ی له‌م قۆناغه سه‌خته‌دا له پشتی كورد وه‌ستاوه، به پله‌ی یه‌كه‌م كورد خۆیه‌تی.
*لێره به پله‌ی یه‌كه‌م ده‌رمان، ئارد شیر گرنگن، له‌هه‌موو ئه‌مانه‌ش گرنگتر ئه‌وه‌یه ئه‌و كاڵایانه‌ی دێن به‌سه‌رچوونیان سه‌روو 6 مانگ بێت.
*هه‌موومان ئه‌وه‌ی له تواناماندا بێت ده‌یكه‌ین به هاوكاری ماددی، به گردبوونه‌وه به خۆپیشاندان به خه‌باتی مه‌ده‌نی و خه‌باتی دیبلۆماسی.
*چه‌ند رۆژێكه زۆر گرنگمان له‌به‌رده‌مدایه و ئه‌وه‌ی ئێستا به خۆپیشاندان ده‌كرێت رۆڵێكی زۆر زۆر گه‌وره‌ی هه‌بووه، ئه‌وه‌ی له ئه‌وروپا ده‌كرێت رۆڵێكی گه‌وره‌تری هه‌بووه.
*به‌رده‌وامبوونی ئه‌م خۆپیشاندان و خه‌باته مه‌ده‌نیانه‌مان واده‌كات ئاگربه‌ست درێژبكرێته‌وه.
*تا ئێستا هه‌موو ناوچه كوردییه‌كان به‌ده‌ست كورد خۆیه‌وه‌یه‌تی، گرنگه به‌رده‌وام بین و پشتیوانیان ده‌بین.
*له‌م دۆخه‌دا سنووری حزبایه‌تیمان تێپه‌ڕاند و ده‌كرێت ناكۆكی هه‌بێت به‌ڵام كاتێك نیشتمان كه‌وته مه‌ترسییه‌وه، نیشتمان ده‌خه‌ینه پێش هه‌موو ناكۆكییه سیاسییهكانمانهوه.
PM:04:51:26/01/2026
ئه‌م بابه‌ته 224
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت