وتەبێژی دەم پارتی: چارەسەری بابەتی سوریا تەنیا لەڕێگەی دیالۆگەوە دەبێت
وێستگەنیوز-
وتەبێژی پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان "دەم پارتی" چەند پەیامێکی گرنگی سەبارەت بە دۆخی ناوچەکە و سوریا راگەیاند.
ئەمڕۆ دووشەممە 26ی کانوونی دووەمی 2026، ئایشەگوڵ دۆغان، وتەبێژی دەم پارتی رایگەیاند بە رۆژنامەنووسانی راگەیاند، "پێویستە گەمارۆی سەر رۆژئاوای کوردستان هەڵبگیرێت".
ئاماژەی بەوەکرد، "خواست و ئامانجمان بەرقەراربوونی ئاشتییە لە تەواوی ناوچەکەدا".
هەروەها سەبارەت بە ئاڵۆزییەکانی سوریا وتەبێژی دەم پارتی وتی، "چارەسەری بابەتی سوریا تەنیا لەڕێگەی دیالۆگەوە دەبێت".
PM:02:52:26/01/2026
ئهم بابهته 76
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت