لەڕێگەی وێستگەنیوزەوە داوا دەکرێت هاوکاری بگەیەندرێتە هەردوو کامپی سەرێ کانی و واشوکانی لە شاری حەسەکە
وێستگەنیوز- رزگار کامیل
هاوسەرۆکی دەستەی کاروباری جڤاکێ و کۆمیتەی پەنابەری سەرێ کانی داوای هاوکاری دەکات و هۆشداری دەدات لە خراپی دۆخی دانیشتووانی هەردوو کامپی سەرێ کانی و واشوکانی لە شاری حەسەکە.
ئەمڕۆ دووشەممە 26ی کانونی دووەمی 2026، زەهرا سەمعو، هاوسەرۆکی دەستەی کاروباری جڤاکێ و کۆمیتەی پەنابەری سەرێ کانی لەبارەی دۆخی دانیشتووانی هەردوو کامپی سەرێ کانی و واشوکانی لە حەسەکە بە وێستگەنیوزی راگەیاند، "دانیشتووانی هەردوو کامپی سەرێ کانێ و واشوکانی لە دۆخێکی زۆر خراپ و زەحمەتدان بەهۆی ئەو ئاڵۆزییەی لە شاری حەسەکە هەیە".
ئاماژەی بەوەکرد، "جگە لە خراپی دۆخیان ئەوکەسانەی لەو دوو کامپەدا دەژین ژیانیان لە مەترسیدایە بەهۆی هێرشەکانی چەکدارانی سەر بە حکومەتی سوریا، ئەمەش وادەکات ژمارەی ئەو کەسانە زیادبکات کە شوێنەکانی خۆیان جێدەهێڵن".
هاوسەرۆکی دەستەی کاروباری جڤاکێ و کۆمیتەی پەنابەری سەرێ کانی لە رێگەی وێستگەنیوزەوە داوا لە هەموولایەک بە تایبەت خەڵکی باشووری کوردستان دەکات، هاوکاری بگەینە خەڵکی حەسەکە بە تایبەت دانیشتوانی هەردوو کامپی سەرێ کانی و واشوکانی، چونکە لەرووی خزمەتگوزاری و تەندروستییەوە دۆخیان زۆر خراپە و ژیانییان لە مەترسیدایە دەڵێت، "ئەوەی لە توانامان دابێت ئێمە کردوومانە، ئێستا توانامان نییە پێویستیمان بەهاوکاری زیاترە بگەیێنن ناو کامپەکان".
دەشڵێت، "چەتەکانی ئەحمەد شەرع وای لە خەڵک کردووە شوێنەکانیان چۆڵبکەن و روو لە کامپەکان بکەن، ئێستا ژیان لێرە زۆر زۆر قورس بووە، بۆیە داوا دەکەین هاوکاریمان بکەن".
PM:12:53:26/01/2026
ئهم بابهته 136
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت