تیمی CPT له رۆژئاڤای كوردستان كه‌یسێكی كۆمه‌ڵكوژی خێزانێكی كورد ئاشكراده‌كات
وێستگه‌نیوز –
تیمی كوردستانی عێراقی رێكخراوی CPTی ئه‌مریكی رایگه‌یاند كه له رۆژی 18ی كانوونی دووه‌مدا و له‌كاتی هێرشی چه‌كدارانی سوپای حكومه‌تی نوێی سوریا بۆ سه‌ر شاری ره‌قه له سوریا، خێزانێكی 12 كه‌سی كورد، كه له‌كاتی راكردندا بوون بۆ شاری حه‌سه‌كه، ده‌ستگیر ده‌كرێن و شه‌ش ئه‌ندامی خێزانه‌كه كۆمه‌ڵكوژ ده‌كرێن، شه‌شی تریان بریندار ده‌كرێن.
تیمی CPT له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه "خێزانه‌كه، به ئۆتۆمبێلێكی جۆری "كیا - بارهه‌ڵگر” ژماره 40013، له شاری ره‌قه‌وه به‌ڕێده‌كه‌ون بۆ شاری حه‌سه‌كه. كاتێك ده‌گه‌نه نزیك گوندی ئه‌بو خه‌شه‌ب له نێوان ره‌قه و حه‌سه‌كه، له‌لایه‌ن گروپێك چه‌كداری سه‌ر به حكومه‌تی نوێی سوریاوه راده‌گیرێن. پرسیاریان لێده‌كرێت "خه‌ڵكی كوێن؟”، وه‌ڵام ده‌ده‌نه‌وه "ڕه‌قه”. به‌رپرسی گروپه چه‌كدارییه‌كه ده‌ڵێت "كوردن یان عه‌ره‌ب؟”. ئه‌وانیش له وه‌ڵامدا ده‌ڵێن "كوردین، به‌ڵام سه‌ر به هیچ حزب و هێزێك نین”. به‌رپرسه‌كه ده‌ڵێت "ته‌واو ئێستا كۆتایی به هه‌مووتان ده‌هێنم!”. به‌رپرسه‌كه فه‌رمان ده‌كات كه ئه‌وانه‌ی به‌ته‌مه‌نن هه‌موویان بكوژرێن. خێزانه‌كه له تاو گیانی خۆیان ده‌یانه‌وێت له ئۆتۆمبێله‌كه بێنه ده‌ره‌وه، به‌ڵام چه‌كداره‌كان ته‌قه ده‌كه‌ن و سه‌ره‌تا فیشه‌ك ده‌نێن به‌سه‌ری باوكی خێزانه‌كه كه ناوی "محه‌مه‌د ئیسماعیل ساڵح - ته‌مه‌ن 50 ساڵ” ه و ده‌یكوژن. ده‌ستی دایكی خێزانه‌كه به ناوی "سارا شاهین ساڵح - ته‌مه‌ن 49 ساڵ” له پشته‌وه ده‌به‌ستنه‌وه و فیشه‌ك ده‌نێن به سه‌ریه‌وه و ده‌یكوژن. ئینجا به هه‌ڕه‌مه‌كی ته‌قه له خێزانه‌كه ده‌كه‌ن و 4 ئه‌ندامی تری خێزانه‌كه به ناوه‌كانی "یوسف محه‌مه‌د ساڵح - ته‌مه‌ن 20 ساڵ، له‌یلا محه‌مه‌د ساڵح- ته‌مه‌ن 17 ساڵ، ئه‌ڤین محه‌مه‌د ساڵح - ته‌مه‌ن 10 ساڵ، مه‌حمود ئه‌حمه‌د ساڵح - ته‌مه‌ن 26 ساڵ” ده‌كوژن كه دووانیان منداڵن".
ده‌شڵێت: "دوای كوشتنی ئه‌و 6 ئه‌ندامه‌ی خێزانه‌كه، چه‌كداره‌كان پێستی ده‌مووچاوی "له‌یلای ته‌مه‌ن 17 ساڵ” هه‌ڵده‌كه‌نن و به‌چه‌قۆ سكی هه‌ڵده‌دڕن. هه‌روه‌ها چاوی راستی "مه‌حمودی ته‌مه‌ن 26 ساڵ” ده‌رده‌هێنن. ئینجا لۆگۆی هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆ ده‌خه‌نه سه‌ر سنگی مه‌حمود".
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه كه "دوای ئه‌وه شه‌ش ئه‌ندامه‌كه‌كه‌ی تری خێزانه‌كه راده‌كه‌ن و ده‌یانه‌وێت له‌ده‌ستی چه‌كداره‌كان رزگاریان بێت. به‌ڵام چه‌كداره‌كان به هه‌ڕه‌مه‌كی ته‌قه‌یان لێده‌كه‌ن و هه‌موویان به سه‌ختی بریندار ده‌كه‌ن. چه‌كداره‌كان، ته‌رمی كوژراوه‌كان له شوێنه‌كه جێده‌هێڵن و برینداره‌كان له‌گه‌ڵ خۆیان ده‌به‌ن. دوای كاتژمێرێك، برینداره‌كان له چۆڵه‌وانیه‌ك له نزیك شاری دێره‌زوور فڕێده‌ده‌ن و ئه‌وانیش به‌جێده‌هێڵن. دوای ئه‌وه‌ی كه خێزانێكی یه‌كێك له گونده‌كانی دێره‌زوور، برینداره‌كان ده‌دۆزێته‌وه، ده‌یان بات بۆ نه‌خۆشخانه‌ی گشتی دێره‌زوور. له نه‌خۆشخانه‌كه‌دا، سه‌رباری ئه‌وه‌ی كه چاره‌سه‌ری پێویست پێشكه‌ش به برینداره‌كان ناكرێت. یه‌كێك له پزیشكه‌كان، سوكایه‌تی به برینداره‌كان ده‌كات و ده‌ڵێت، "ده‌بوو ئێوه‌ش كوژرابان و نه‌هێندرابان بۆ ئێره.” پاش 40 كاتژمێر، برینداره‌كان ده‌گوازرێنه‌وه بۆ شاری ره‌قه و له‌وێش له یه‌كتری جیا ده‌كرێنه‌وه".
ناوی برینداره‌كان، ته‌مه‌ن و جۆری برینه‌كانیان:
• شیرین محه‌مه‌د ساڵح - 25 ساڵ. چوار فیشه‌ك به‌ر سكی كه‌وتووه.
• غه‌زال محه‌مه‌د ساڵح - 16 ساڵ. فیشه‌ك به‌ر قاچی كه‌وتووه.
• ئیبراهیم محه‌مه‌د ساڵح - 13 ساڵ. فیشه‌ك به‌ر ده‌ست و قاچی كه‌وتووه.
• شادی مه‌حمود ساڵح - 6 ساڵ. فیشه‌ك به‌ر قاچی كه‌وتووه و ده‌موچاویش برینداره.
• لاوه‌ند مه‌حمود ساڵح - 2 ساڵ و نیو. فیشه‌ك به‌ر پێستی سه‌ری كه‌وتووه و سه‌ری برینداره. دوو په‌نجه‌ی ده‌ستی راستیشی له‌ده‌ستداوه.
• ئیبراهیم مه‌حمود ساڵح - 4 ساڵ. فیشه‌ك به‌ر قاچ و ئه‌ندامی نێرینه‌ی كه‌وتووه.
ئاشكراشیكردووه كه "دوای دوو رۆژ له رووداوه‌كه، هه‌ندێك هاووڵاتی گوندی ئه‌بو خه‌شه‌ب، ته‌رمی كوژراوه‌كان كۆده‌كه‌نه‌وه و ده‌یبه‌ن بۆ نه‌خۆشخانه‌ی پارێزگای دێره‌زوور. تاوه‌كو ئێستاش ته‌رمه‌كان له‌و نه‌خۆشخانه‌یه ماونه‌ته‌وه و به خاك نه‌سپێردراون".
CPT ده‌ڵێت: "كوشتنی هاووڵاتیانی مه‌ده‌نی، سوكایه‌تی كردن به ته‌رمه‌كانیان، تۆقاندنی ده‌ستگیركراوان و ته‌قه‌كردن لێیان ئه‌مانه هه‌موو پێشێلكاری گه‌وره‌ی مافی مرۆڤ و تاوانی گه‌وره‌ن، كه چه‌كدارانی سوپای حكومه‌تی نوێی سوریا له هێرشه‌كانی ئه‌م دواییه‌یاندا بۆسه‌ر ناوچه‌كانی باكور و خۆرهه‌ڵاتی سوریا و ناوچه‌كه كوردنشینه‌كان ئه‌نجامیانداوه".
ئاشكراشیكردووه كه "ته‌واوی به‌ڵگه‌نامه‌كانی ئه‌م كۆمه‌ڵكوژیه و وێنه و ڤیدیۆ و ده‌نگی له‌به‌رده‌ستدایه و راستاندنی بۆ رووداوه‌كه كردووه".
راشیگه‌یاندووه كه رێكخراوی CPT به‌رده‌وام ده‌بێت له تۆماركردن و به به‌ڵگه‌نامه‌كردنی ئه‌و پێشێلكارییانه‌ی كه به‌رامبه‌ر به هاووڵاتییانی مه‌ده‌نی له باوكور و رۆژهه‌ڵاتی سوریا له‌لایه‌ن چه‌كدارانی حكومه‌تی سوریاوه ئه‌نجامدراون.
PM:09:29:25/01/2026
ئه‌م بابه‌ته 872
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت