هه‌سه‌ده: چەکدارانی سوریا کۆبانێ-یان بۆردومانکرد و منداڵیک شەهیدبوو
وێستگه‌نیوز –
ناوه‌ندی راگه‌یاندنی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات "هه‌سه‌ده" رایگه‌یاند چەکدارانی سه‌ر به حكومه‌تی دیمه‌شق شاری کۆبانێیان بۆردومانکرد؛ منداڵیک شەهیدبوو و سێ کەسی تر برینداربوون.
ناوه‌ندی راگه‌یاندنی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات "هه‌سه‌ده" رایگه‌یاند كه:
*له ئه‌نجامی تۆپبارانه به‌رده‌وامه‌كانی گروپه چه‌كداره‌كانی دیمه‌شق بۆ سه‌ر گوندی ئه‌لقاسمیه له رۆژئاوای كۆبانی، منداڵێك شه‌هید بوو و سێ كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون.
*ئه‌مه‌ش پێشێلكردنی ئاشكرای ڕێككه‌وتننامه‌ی درێژكردنه‌وه‌ی ئاگربه‌سته.
*له به‌یانی زووه‌وه گروپه چه‌كداره‌كانی سه‌ر به دیمه‌شق هێرشیان بۆ سه‌ر گونده‌كانی زهریك و ئه‌لقاسمیه له رۆژئاوای كۆبانی و گوندی ئهلجهلهبییه له باشووری رۆژهه‌ڵاتی شاره‌كه ده‌ستپێكردووه.
*ئه‌مه‌ش په‌ره‌سه‌ندنێكی مه‌ترسیداره و ته‌نها چه‌ند كاتژمێرێك دوای گه‌یشتن به ڕێككه‌وتنی درێژكردنه‌وه‌ی ئاگربه‌ست ئه‌نجام دراوه.
PM:07:10:25/01/2026
ئه‌م بابه‌ته 320
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت