مەسرور بارزانی بۆ نوری مالیکی: پێویستە کێشەکانی هەولێر و بەغدا بەپێی دەستوور چارەسەر بکرێن


وێستگەنیوز-

دوای ئەوەی چوارچێوەی هەماهەنگی بە فەرمی نوری مالیكی وەك بەربژێری سەرۆک وەزیرانی عێراق دیاریکرد، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ ئەنجامدا.


ئەمڕۆ یەکشەممە 26ی کانونی دووەمی 2026، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، "لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا، پیرۆزباییمان لە نوری مالیکی سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا کرد بە بۆنەی کاندیدبوونی بۆ پۆستی سەرۆک وەزیرانی فیدراڵ".

ئاماژەی بەوەکرد، "وێڕای پیرۆزبایی، هیوای سەرکەوتنمان بۆ خواست لە پێناو دەستپێکردنی قۆناخێکی نوێ بۆ خزمەتکردنی گشت هاوڵاتییانی عێراق و چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ لەسەر بنەمای دەستوور و رێزگرتن لە قەوارەی فیدراڵی هەرێمی کوردستان".


PM:03:32:25/01/2026


ئه‌م بابه‌ته 92 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو