مەسعود بارزانی و مەزڵوم عەبدی دوایین پێشهات و گۆڕانکارییەکانی سوریا و رۆژئاوای کوردستانیان تاوتوێکرد
وێستگەنیوز-
سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان و فەرماندی گشتیی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) پەیوەندییەکی تەلەفۆنییان ئەنجامدا.
بارەگای بارزانی بڵاویکردەوە، مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان و مەزلوم عەبدی، فەرماندی گشتیی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) ئەمڕۆ یەکشەممە 25ی کانونی دووەمی 2026، پەیوەندییەکی تەلەفۆنیان ئەنجامدا.
ئاماژە بەوەکراوە، لەو پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا هەردوولا بیروڕایان لەبارەی دوا پێشهات و گۆڕانکارییەکان و دۆخی سوریا و ڕۆژئاوای کوردستان ئاڵوگۆڕ کرد.
PM:01:01:25/01/2026
ئهم بابهته 108
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت