مەسعود بارزانی پەیامێک ئاڕاستەی مالکی دەکات
وێستگەنیوز-
دوای ئەوەی چوارچێوەی هەماهەنگی بە فەرمی نوری مالكی وەك بەربژێری سەرۆک وەزیرانی عێراق دیاریکرد، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان پەیامێکی ئاڕاستەکرد.
مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان رایگەیاند، "پێشوازی لە بڕیاری چوارچێوەی هەماهەنگی دەكەین بۆ دیاریكردنی نوری مالكی وەك بەربژێر بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆك وەزیرانی عێراق".
ئاماژەی بەوەکردووە، "بەو بۆنەیەوە پیرۆزبایی نوری مالیكی دەكەین و هیوای سەركەوتنی بۆ دەخوازین و لە چارەسەركردنی كێشە و گرفت و كێشەكان و نەهێشتنی كۆسپ و ئالنگارییەكانی وڵاتدا پشتیوانی دەبین".
PM:10:56:24/01/2026
ئهم بابهته 192
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت