ئەحمەد شەرع بۆ مەزڵوم عەبدی: فڕێدانە خوارەوەی کچە شەڕڤانەکە بەهۆی ئەوەوە بوو کە باڵەخانەکە قادرمە و پەیژەی نەبووە


وێستگەنیوز-

کامەران عوسمان، ئەندامی رێکخراوی سی پی تی ئەمریکی لە هەژماری تایبەتی خۆی لە فەیسبووک لەبارەی هەڵدانە خوارەی کچە شەڕڤان "دەنیز عەفرین" چەند گفتوگۆیەکی نێوان ئەحمەد شەرع، سەرۆکی سوریا و مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتی هێزەکانی هەسەدەی بڵاوکردەوە، کە لە رۆژی 19ی ئەم مانگە لەکاتی دانوستان و گفتوگۆی ئەنجامدانی ئاگربەست لە شام ئەنجامیانداوە.


گفتوگۆکە بەم شێوەیەبووە:

مەزڵوم عەبدی بۆ ئەحمەد شەرع: چۆن دەتوانین هێزەکانمان تێکەڵی سوپای سوریا بکەین، لە کاتێکدا ئێوە کچە شەڕڤانێکی ئێمە "دەنیز عەفرین"تان لە دوای شەهید کردن لە باڵەخانەکە خستە خوارەوە و چەکدارەکانیشتان ڤیدیۆکەیان بڵاوکردەوە؟

ئەحمەد شەرع: ئەو کچە قەناس بەدەست بوو، ئینجا لەناو باڵەخانەکەدا قادرمە و پەیژە نەبوو تا تەرمەکەی بێننە خوارەوە بۆیە چەکدارەکەمان ئەو کچەی فڕیدایە خوارەوە.

مەزڵوم عەبدی"بەسەرسوڕمانەوە”: واتە لە هەر شوێنێک کە نەتانتوانی تەرمێک بێننە خوارەوە، لە باڵەخانەیەکەوە تەرمەکەی فڕێدەدەن و لەخوارەوەش ڤیدیۆی دەگرن؟

ئینجا مەزڵوم عەبدی، ڕوودەکاتە وەرگێڕەکەی «تۆم باراک» نێردەی تایبەتی ئەمریکا و پێی دەڵێت: ئەم گفتوگۆیە وەکو خۆی بۆ مستەر باراک وەربگێڕە.


PM:08:28:24/01/2026


ئه‌م بابه‌ته 408 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو