قوباد تاڵەبانی بۆ عەمار حەکیم: یەکێتی پێداگرە لەسەر ئەوەی دەبێت ئەولەوییەتی هەردوو حکومەتی داهاتووی عێراق و هەرێم چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوانیان بێت


وێستگەنیوز-

ئەمڕۆ شەممە 24ی کانونی دووەمی 2026، شاندی باڵای یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە سەرۆکایەتیی قوباد تاڵەبانی لە بەردەوامی سەردان و کۆبوونەوەکانیدا لە بەغدا لەگەڵ عەمار حەکیم، سەرۆکی ڕەوتی حیکمە کۆبووەوە.


بەپێی راگەیەندراوی کۆبوونەوەکە بێت، هەردوولا بۆچوون و دیدگای خۆیان بۆ حکومەتی داهاتووی عێراق خستەڕوو و هاوڕابوون لەسەر پەلەکردن لە دروستکردنی کۆدەنگییەک لەنێوان لایەنە سیاسییەکانی هەموو پێکهاتەکان بۆ ئەوەی هەرچی زووتر حکومەتی نوێ پێکبهێنرێت.

قوباد تاڵەبانی روونیکردەوە، "یەکێتی پێداگرە لەسەر ئەوەی دەبێت ئەولەوییەتی هەردوو حکومەتی داهاتووی عێراق و هەرێم چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوانیان بێت و بە تایبەتیش کێشەی بودجە کە مافێکی دەستووری خەڵکی هەرێمی کوردستانە و نابێت بخرێتە چوارچێوەی ململانێ و ناکۆکییە سیاسییەکانەوە".


PM:07:04:24/01/2026








ئه‌م بابه‌ته 76 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو