97 گه‌نجی دیكه له وڵاتی لیبیاوه گه‌ڕێندرانه‌وه
وێستگه‌نیوز –
وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند كه له چوارچێوه‌ی هه‌وڵه به‌رده‌وامه‌كان بۆ پاراستنی ژیانی هاووڵاتییان، لیژنه‌یه‌كی باڵا و هاوبه‌ش له نێوان وه‌زاره‌تی ناوخۆ و فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به هه‌ماهه‌نگییه‌كی چڕ و ورد له‌گه‌ڵ باڵیۆزخانه‌ی كۆماری عێراقی فیدراڵ له وڵاتی لیبیا، دوای كاركردنێكی زۆر و به‌دواداچوونی ورد، سه‌ركه‌وتوو بوون له گه‌ڕاندنه‌وه‌ی كاروانێكی دیكه‌ی كۆچبه‌ران.
له راگه‌یه‌ندراوێكی وه‌زاره‌ته‌كه‌دا هاتووه كه "رۆژی شه‌ممه ڕێكه‌وتی 24ی كانوونی دووه‌می 2026، كاروانی شه‌شه‌می ئه‌و گه‌نجانه‌ی هه‌رێمی كوردستان كه له وڵاتی لیبیا له كاتی هه‌وڵدانیان بۆ كۆچی نایاسایی به‌ره‌و وڵاتانی رۆژئاوا ده‌ستگیركرابوون، به سه‌لامه‌تی گه‌ڕێندرانه‌وه بۆ ناو خاكی هه‌رێمی كوردستان".
وه‌زاره‌تی ناوخۆ ده‌ڵێت: "ژماره‌ی ئه‌و گه‌نجانه‌ی له‌م كاروانه‌دا گه‌یشتنه‌وه باوه‌شی نیشتمان پێكهاتبوون له 97 گه‌نج، كه به‌پێی ئاماره‌كان زۆرینه‌یان دانیشتووی سنووری ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی راپه‌ڕینن".
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه دوێنێش 100 هاونیشتیمانی تر به‌سه‌لامه‌تی گه‌یه‌نرانه‌وه خاكی هه‌رێمی كوردستان و ڕاده‌ستی خێزانه‌كانیان كرانه‌وه له‌ده‌ڤه‌ری پشده‌ر.
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان جارێكی دیكه جه‌خت له‌سه‌ر پێویستی و گرنگی خۆپارێزی گه‌نجان و خانه‌واده‌كانیان ده‌كاته‌وه له گرتنه‌به‌ری رێگه‌ی كۆچی نایاسایی و نائاسایی بۆ وڵاتانی رۆژئاوا. ئه‌م جۆره كۆچه نه‌ك هه‌ر مه‌ترسی له‌سه‌ر ژیانیان دروست ده‌كات، به‌ڵكو ده‌بێته هۆی پێشێلكاری یاسایی وڵاتانی دیكه و لێپرسینه‌وه‌ی توندی یاسایی به‌دوادا دێت؛ هاوشێوه‌ی ئه‌و بارودۆخه سه‌خته‌ی رووبه‌رووی ئه‌م گه‌نجانه بووه‌وه، كه هه‌ندێكیان بۆ ماوه‌ی 8 مانگ له به‌ندینخانه‌كاندا بوون و له‌و ماوه‌یه‌دا به به‌رده‌وامی رووبه‌ڕووی مه‌ترسییه‌كانی مردن بوونه‌ته‌وه.
وه‌زاره‌تی ناوخۆ راشیگه‌یاندووه كه "تاوه‌كو ئه‌مڕۆ، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان توانیویه‌تی 299 كۆچبه‌ری نایاسایی له بارودۆخه جیاوازه‌كان ڕزگار بكات و بیانگه‌ڕێنێته‌وه بۆ هه‌رێمی كوردستان. له ئێستاشدا تیمێكی تایبه‌تی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه له ناو خاكی لیبیان و به‌رده‌وامن له كاره‌كانیان بۆ ڕزگاركردن و هێنانه‌وه‌ی ئه‌و كۆچبه‌ره كوردانه‌ی تری كه هێشتا له‌وێ ماون و بارودۆخی ژیان و ته‌ندروستییان له مه‌ترسیدایه".
PM:03:51:24/01/2026
ئه‌م بابه‌ته 132
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت