وه‌فدی یه‌كێتی بۆ سودانی: ئه‌وله‌وییه‌تی حكومه‌تی داهاتوو، چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی هه‌رێم و به‌غدا بێت
وێستگه‌نیوز –
وه‌فدێكی باڵای یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به سه‌رۆكایه‌تیی قوباد تاڵه‌بانی له میانی كۆبوونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د شیاع سودانی، سه‌رۆكی هاوپه‌یمانیی ئاوه‌دانكردنه‌وه و گه‌شه‌پێدان، جه‌ختیان له‌وه‌كرده‌وه كه ده‌بێت ئه‌وله‌وییه‌تی حكومه‌تی داهاتووی عێراق، چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی هه‌رێم و به‌غدا بێت له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌ستوور.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 24ی كانوونی دووه‌می 2026 وه‌فدێكی باڵای یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به سه‌رۆكایه‌تیی قوباد تاڵه‌بانی و پێكهاتوو له هه‌ر یه‌كه له ده‌رباز كۆسره‌ت ره‌سوڵ و خالید شوانی، ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی سه‌ردانی به‌غدایان كرد و له یه‌كه‌م وێستگه‌ی سه‌ردانه‌كه‌یاندا له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د شیاع سودانی، سه‌رۆكی هاوپه‌یمانیی ئاوه‌دانكردنه‌وه و گه‌شه‌پێدان كۆبوونه‌وه.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی كۆبوونه‌وه‌كه، ئاڵوگۆڕی بیروڕا كرا له‌باره‌ی پرۆسه‌ی پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عێراق. وه‌فده‌كه‌ی یه‌كێتی جه‌ختیان كرده‌وه له‌سه‌ر پێویستیی پێكهێنانی حكومه‌تێكی به‌هێز و كارا كه جێی ره‌زامه‌ندیی هه‌موو پێكهاته‌كانی عێراق بێت و كار بكات بۆ جێبه‌جێكردنی ده‌ستوور و گه‌شه‌پێدانی ئابووری عێراق و باشتركردنی دۆخی خزمه‌تگوزاری.
روونیشیان كرده‌وه كه یه‌كێتی پێیوایه ده‌بێت ئه‌وله‌وییه‌تی حكومه‌تی داهاتووی عێراق، چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوان هه‌رێم و به‌غدا بێت له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌ستوور.
PM:03:06:24/01/2026
ئه‌م بابه‌ته 148
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت