به‌رپرسێكی باڵای پارتی له كاندیدبوون بۆ پۆستی سه‌رۆك كۆماری عێراق كشایه‌وه
وێستگه‌نیوز -
نه‌وزاد هادی ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان له كاندیدبوون بۆ پۆستی سه‌رۆك كۆماری عێراق كشایه‌وه و پاڵپشتی خۆی بۆ فوئاد حسێن راگه‌یاند.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه، 24ـی كانوونی دووه‌می 2026، نه‌وزاد هادی ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان له په‌یامێكدا كشانه‌وه‌ی خۆی له كاندیدبوون بۆ پۆستی سه‌رۆك كۆماری عێراق راگه‌یاند.
له په‌یامه‌كه‌یدا هاتووه "له پێناو به‌رژه‌وه‌ندیی گشتی و پاڵپشتیكردنی كاندیدمان بۆ پۆستی سه‌رۆك كۆمار برای به‌ڕێز د. فوئاد حسێن، بڕیاری خۆكشاندنه‌وه‌مان دا".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه كه كاندیدكردنی له‌لایه‌ن سه‌رۆك بارزانی و پارتی دیموكراتی كوردستانه‌وه "مایه‌ی شانازی و سه‌ربڵندی" بووه و سوپاسی ئه‌و متمانه‌یه‌ی كردووه.
رۆژی هه‌ینی، 23ـی كانوونی دووه‌م، سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی عێراق لیستی كۆتایی كاندیدانی پۆستی سه‌رۆك كۆماری بڵاوكرده‌وه. لیسته‌كه له 19 كه‌س پێكهاتبوو و نه‌وزاد هادیش یه‌كێك بوو له‌وان؛ به كشانه‌وه‌ی، 18 كه‌س كێبڕكێ له‌سه‌ر پۆسته‌كه ده‌كه‌ن.
ئه‌مانه 18 كاندیده‌كه‌ی دیكه‌ن:
1-د. عه‌بدوڵڵا محه‌ممه‌د عه‌لی عه‌لیاوه‌یی
2- فوئاد محه‌ممه‌د حوسێن به‌كی
3. نزار محه‌ممه‌د سه‌عید محه‌ممه‌د
4- شوان حه‌وێز فه‌ریق نامیق
5- ئه‌حمه‌د عه‌بدوڵڵا تۆفیق ئه‌حمه‌د
6- حوسێن ته‌ها حه‌سه‌ن محه‌ممه‌د سنجاری
7- نه‌جمه‌ددین عه‌بدولكه‌ریم حه‌مه‌كه‌ریم نه‌سروڵڵا
8- ئاسۆ فه‌ره‌یدوون عه‌لی
9- سامان عه‌لی ئیسماعیل شاڵی
10- سه‌باح ساڵح سه‌عید
11- ئیقبال عه‌بدوڵڵا ئه‌مین هه‌لیوی
12- سه‌ردار عه‌بدوڵڵا مه‌حموود
13- موسه‌ننا ئه‌مین نادر
14- خالید سدیق عه‌زیز محه‌مه‌د
15- ئازاد مه‌جید حه‌سه‌ن
16- رافع عه‌بدوڵڵا حه‌مید مو‌سا
17- سالم حه‌واس عه‌لی ساعدی
18- له‌تیف محه‌ممه‌د جه‌مال ڕه‌شید
پێشتر ده‌رگای خۆكاندیدكردن بۆ پۆستی سه‌رۆك كۆمار كرایه‌وه و تا ڕۆژی 5ـی كانوونی دووه‌می 2026، نزیكه‌ی 81 كه‌س سیڤی خۆیان پێشكه‌ش كردبوو.
PM:12:17:24/01/2026
ئه‌م بابه‌ته 524
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت