"له كۆبانی 4 منداڵ ره‌قبوونه‌وه"
وێستگه‌نیوز –
به‌هۆی گه‌مارۆی تووندی گروپه چه‌كداره‌كانی سه‌ر به حكومه‌تی دیمه‌شق بۆسه‌ر شاری كۆبانی له رۆژئاوای كوردستان، و و سه‌رماوه "چوار منداڵ گیانیان له‌ده‌ستداوه".
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 24ی كانوونی دووه‌می 2026 هه‌دیه عه‌بدوڵا هاوسه‌رۆكی مانگی سووری كورد له رۆژئاوای كوردستان بۆ رووداو وتی: "به‌هۆی گه‌مارۆی تووندی سه‌ر كۆبانی، 4 منداڵ به‌هۆی سه‌رماوه له‌و شاره گیانیان له‌ده‌ستداوه".
هاوكات رێكخراوی روانگی سوری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ وێڕای پشتڕاستكردنه‌وه‌ی ئه‌و هه‌واڵه، رایگه‌یاند كه كۆبانی و نه‌خۆشخانه‌كانی به‌ده‌ست نه‌بوونی كاره‌با و ئاو و خۆراكه‌وه ده‌ناڵێنن.
له سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه هێرشی گروپه چه‌كداره‌كانی حكومه‌تی دیمه‌شق بۆسه‌ر هێزه‌كانی سوریای دیموكرات "هه‌سه‌ده" ده‌ستی پێكرد و له ئێستادا شاری كۆبانی له رۆژئاوای كوردستانیان به توندی گه‌مارۆ داوه و رێگه‌كانی شاره‌كه به ده‌ره‌وه به ته‌واوی داخراون و كاره‌با، ئاو و ده‌رمان و خۆراكیان لێبڕیوه.
AM:10:53:24/01/2026
ئه‌م بابه‌ته 312
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت