رەیان کلدانی: بڕینی کەزی کچە کوردێک و ئازاردانی بریندارکردنی ویژدانی هەموو عێراقە


وێستگەنیوز-

رەیان کلدانی، ئەمینداری گشتیی بزوتنەوەی بابلیون، پەیامێکی تووند لەبارەی "بڕینی کەزیی کچە کوردێک" بڵاوکردەوە.


رەیان کلدانی لە پەیامەکەتدا رایگەیاند، "کاتێک کەزی کچێک دەبڕدرێت، تەنها قژەکە نابڕدرێت، بەڵکو مانای مرۆڤبوون لە ناو هەمووماندا تاقی دەکرێتەوە، کەزی هێمای خۆبوونە، ئەوەی دەست دەبات بۆ ئەم هێمایە، ترسی خۆی لە جیاوازی ئاشکرا دەکات".

ئاماژە بەوەدەکات، "کەرامەتی مرۆڤ پارچە ناکرێت، ئازاری کچێکی کورد بریندارکردنی ویژدانی هەموو عێراقە".

رەیان کلدانی جەختی لەوەکردەوە، "زمانی تووندوتیژی و تۆڵە رەتدەکەینەوە و یەکترقبووڵکردن دەکەینە بنەمای پێکەوەژیان، چونکە وڵات بە پاراستنی کەرامەت دروست دەبێت، نەک بە بڕین".


PM:08:30:23/01/2026


ئه‌م بابه‌ته 148 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو