هاتووچۆی سلێمانی هۆشداری ده‌داته شۆفێران
وێستگه‌نیوز –
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی سلێمانی هۆشداری ده‌داته شۆفێران و رایگه‌یاند كه له به‌شێكی زۆری شه‌قامه‌كان به ئاراسته‌ی ده‌ره‌وه‌ی شار مه‌ترسی خزین و ھهڵخلیسكاندن هه‌یه.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی هاتووچۆی سلێمانی له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه ئاگاداری سه‌رجه‌م شۆفێران ده‌كات كه له‌ئێستادا شه‌قامی نێوان تاسڵوجه به‌ره‌وه ئاراسته‌ی راپه‌ڕین و به پێچه‌وانه‌وه و به‌شێكی زۆری شه‌قامه‌كان به ئاراسته‌ی ده‌ره‌وه‌ی شاری سلێمانی به‌ھۆی چڕی به‌فربارین مه‌ترسی خزین و ھهڵخلیسكاندن و نه‌مانی كۆنترۆڵی ئۆتومبێلی له‌سه‌ره.
ده‌شڵێت: "به‌وهۆیه‌وه ئه‌گه‌ری به‌رچاو ھه‌یه بۆ په‌ككه‌وتن و رووداوی نه‌خوازراوی لێ ده‌كه‌وێته‌وه".
هاتووچۆی سلێمانی داواكاره له شۆفێران بۆ حاڵه‌تی زۆر پێویست نه‌بێت شۆفێری نه‌كه‌ن و نه‌یه‌نه ده‌ره‌وه تا ئه‌و كاته‌ی كۆتایی به‌م شه‌پۆله به‌فربارینه دێت.
AM:09:17:23/01/2026
ئه‌م بابه‌ته 300
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت