مه‌سرور بارزانی له داڤۆس: ناهێڵین خوشك و براكانمان له رۆژئاوای كوردستان به ته‌نیا بمێنن
وێستگه‌نیوز –
سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له په‌راوێزی كۆڕبه‌ندی ئابووریی جیهان له داڤۆس، كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانی ئه‌نجامدا و تێیدا رایگه‌یاند كه هه‌وڵیانداوه پشتیوانییه‌كی نێوده‌وڵه‌تیی به‌هێز به‌ده‌ستبهێنن بۆ رێزگرتن له مافه‌كانی گه‌لی كورد له سوریا، ده‌شڵێت: "ناهێڵین خوشك و براكانمان له رۆژئاوای كوردستان به ته‌نیا بمێنن".
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان لە پەراوێزی كۆڕبەندی ئابووریی جیهان لە داڤۆس، كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانی ئەنجامدا و تێیدا ئەوەی خستەڕوو، له دیدار و گفتوگۆكانیدا له داڤۆس، له‌سه‌ر دوو ته‌وه‌ر قسه‌یان كردووه، ته‌وه‌ری یه‌كه‌میان ئه‌وه بووه، په‌یوه‌ندییه بازرگانی و ئابوورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ وڵاتانی دونیا و له‌گه‌ڵ كۆمپانیاكانی جیهان باشتر بكه‌ن، ده‌رگای زیاتر بۆ وه‌به‌رهێنان له كوردستان بكه‌نه‌وه و په‌یوه‌ندیی نێوان كه‌رتی تایبه‌ت و كۆمپانیا بازرگانییه‌كانی جیهان دروست بكه‌ن.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو ، ته‌وه‌ری دووه‌می گفتوگۆكانی له داڤۆس ئه‌وه بووه، "دوای ئه‌و رووداوه ناخۆشانه‌ی له رۆژئاوا سه‌ریان هه‌ڵدا، ئێمه ته‌ركیزمان خسته‌سه‌ر ئه‌وه‌ی، پشتیوانیی نێوده‌وڵه‌تی په‌یدا بكه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی، كۆتایی به شه‌ڕ و پێكدادان بێت و ئه‌و هێرشه ناڕه‌وایه‌ی ده‌كرێته‌سه‌ر خه‌ڵكی كورد له رۆژئاوای كوردستان بوه‌ستێت. هه‌وڵێكی زۆرمان دا و له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌كانی جیهان ئه‌م بابه‌ته‌مان زۆر به وردی تاوتوێ كرد. قسه‌ی جددیمان له‌سه‌ر كردووه، هیوادارم ئه‌نجامی هه‌بێت و انشاالله به‌ره‌و كۆتایی شه‌ڕ و سه‌قامگیری و ئاشتی بڕوات"."
له وه‌ڵامی پرسیاری رۆژنامه‌نووسێكدا له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی (ئه‌م چه‌ند ڕۆژه ئێوه دیدارتان له‌گه‌ڵ زۆربه‌ی سه‌ركرده‌كانی جیهان هه‌بووه و بابه‌تی گرنگ سوریا بوو، به چی گه‌یشتوون و چۆن ده‌توانن پارێزگاری له رۆژئاوای كوردستان بكه‌ن، چۆن هاوكاریی رۆژئاواش ده‌كه‌ن؟) سه‌رۆكی حكومه‌ت رایگه‌یاند كه "ئه‌وه‌ی ئێمه توانیمان بیكه‌ین ئه‌وه‌یه، ئه‌م وێنه‌یه‌ی ئێستا له‌سه‌ر ئه‌رزی واقیع هه‌یه و ئه‌وه‌ی له كوردستان ده‌گوزه‌رێ به‌و سه‌ركرده و به‌و به‌رپرسانه بڵێین، چی هه‌یه، له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه هه‌وڵی جددی بده‌ین بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موو لایه‌ك پشتیوانیی ئه‌وه بكه‌ن، ئاشتی به‌رقه‌رار بێ و شه‌ڕ ئیتر به‌ره‌و كۆتایی بڕوات. به تایبه‌ت، كه ئێستا دوودڵییه‌كی زۆر هه‌یه، ترسێكی زۆر هه‌یه له‌ناو خه‌ڵكی كوردستان، هیوادارین ئیتر ئه‌و دوودڵییه نه‌مێنێت و به‌ره‌و رێككه‌وتنێكی وا بڕوات، له ئه‌نجامدا ئاشتی به‌رقه‌رار بێت. ئه‌مه ئامانجی سه‌ره‌كیی ئێمه بووه، هه‌رچه‌نده ئێمه بۆ بابه‌تێكی ئابووری هاتین، به‌ڵام ئه‌مه بوو به بابه‌تی سه‌ره‌كی له قسه و گفتوگۆكانمان له‌گه‌ڵ ئه‌و به‌رپرس و سه‌ركردانه‌ی له‌گه‌ڵیان كۆبووینه‌وه."
له وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره‌ش، (ئه‌گه‌ر ئاگربه‌ست له رۆژئاوای كوردستان سه‌ری نه‌گرت، هیچ هه‌وڵێك هه‌یه بۆ درێژكردنه‌وه‌ی؟) مه‌سرور بارزانی وتی: "ئه‌مڕۆ له هه‌ولێر كۆبوونه‌وه‌یه‌ك له نێوان مه‌زڵووم عه‌بدی و تۆم باراك له هه‌ولێر كراوه، ئه‌وه‌ی من تاوه‌كو ئێستا زانیومه، به‌نزیكه‌یی گه‌یشتوون به‌و رێككه‌وتنه‌ی ئاگربه‌ست به‌رده‌وام بێ و ده‌رفه‌تێك بده‌ن به‌وه‌ی، بگه‌ن به تێكگه‌یشتنێكی دوولایه‌نه، تاوه‌كوو ده‌رفه‌ت به‌وه بدرێت ئاشتی و سه‌قامگیری به‌رده‌وام بێت، ئیتر هیوادارم شه‌ڕ دووباره نه‌بێته‌وه".
له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی (بۆچوونی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له‌باره‌ی بارودۆخی سوریا و رۆژئاوای كوردستان چییه؟)، سه‌رۆكی حكومه‌ت ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه "هیچ كه‌سێك له‌گه‌ڵ شه‌ڕ نییه، هه‌ر كه‌سێك ئێمه قسه‌مان له‌گه‌ڵیان كردبێت باسی ئه‌وه ده‌كه‌ن، ده‌بێت شه‌ڕ كۆتایی بێت، ئه‌مه‌ش ڕێگه‌ی خۆی هه‌یه، به تایبه‌تی ئه‌وه‌ی ئێستا گرنگه، ئاگربه‌ست رابگه‌یێندرێت و چیتر ئه‌و فشاره ده‌روونییه له‌سه‌ر خه‌ڵكی كوردستان نه‌مێنێت. ئیتر ئه‌گه‌ر ده‌رفه‌تی زیاتری قسه‌كردن و گفتوگۆ هه‌بێت، هیوادارین ئه‌نجامی باشی هه‌بێت".
له وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره‌ش (سێ ساڵه به‌سه‌ر یه‌كه‌وه سه‌رمایه‌داران ده‌هێنن بۆ داڤۆس، تاوه‌كو كه‌رتی تایبه‌ت و حكومه‌ت به یه‌كه‌وه سیاسه‌تی ئابووری دابڕێژن، ئه‌مه له چیه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێ و ئامانجی كوردستان به‌ره‌و كوێیه؟) سه‌رۆكی حكومه‌ت رایگه‌یاند: "ئێمه له‌و باوه‌ڕه‌داین، ئه‌گه‌ر بووژانه‌وه‌ی ئابووری له وڵاتێكدا هه‌بێت، سه‌قامگیریی سیاسی یان ئه‌منی زیاتر به‌رقه‌رار ده‌بێت، بۆیه ویستم بازرگانه‌كانی ئێمه، سه‌رمایه‌داره‌كانی كوردستان به‌شدار بن له دارشتنی سیاسه‌تی ئابووری و به‌شدار بن له‌و چالاكییانه‌ی، ئێمه له ئاستی نێوده‌وڵه‌تیدا ده‌یكه‌ین. بۆیه ئه‌مه بۆ سێیه‌مین ساڵه لێره ماڵی كوردستان ده‌كه‌ینه‌وه و ئه‌م جاره زیاتر له 20 بازرگان و وه‌به‌رهێنه‌ری گه‌وره‌ی كوردستان له‌گه‌ڵمان به‌شدار بوون، لێره خۆشیان دیداری تایبه‌تیی خۆیان له‌گه‌ڵ كۆمپانیاكان هه‌بووه، هیوادارم ئه‌مه‌ش ببێته ئه‌نجامێكی باشتر بۆ كرانه‌وه‌ی كوردستان به‌ڕووی بازرگانی و ئابووریی جیهانی".
له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی (حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له كابینه‌ی نۆیه‌م وه‌به‌رهێنانی بۆ چه‌ند كه‌رتێك دابه‌ش كردووه، ئایا ئه‌مه به‌رده‌وام ده‌بێت؟) مه‌سرور بارزانی وتی: "ئه‌مه له‌سه‌ر خودی بازرگان و سه‌رمایه‌داره‌كان و ئه‌وانه ده‌مێنێت كه كۆمپانیایان هه‌یه، به‌وه‌ی خۆیان ویستیان چییه و له چ كه‌رت و بوارێك ده‌یانه‌وێ كار بكه‌ن و په‌ره‌ی پێ بده‌ن. ئێمه وه‌كو حكومه‌ت زیاتر پاڵپشتییان ده‌كه‌ین".
له‌باره‌ی ئه‌م پرسیاره‌ی (ئه‌و رۆڵه چییه، هه‌رێمی كوردستان ده‌توانێت بیگێڕێت بۆ رێگریكردن له گرژیی زیاتر و شه‌ڕ؟) سه‌رۆكی حكومه‌ت رایگه‌یاند: "جه‌نابی سه‌رۆك بارزانی هه‌ر له یه‌كه‌م رۆژه‌وه هه‌وڵێكی رژدی بۆ راگرتنی شه‌ڕ داوه، له‌گه‌ڵ هه‌موو لایه‌كیش قسه‌ی كردووه، میوانداریی مه‌زڵوم عه‌بدی و تۆم باراكی كرد بۆ ئه‌وه‌ی بێنه هه‌ولێر و بگه‌ن به ئه‌نجامێك تاوه‌كو رێگریی له شه‌ڕه‌كه بكرێ، دواتر له چه‌ندین گفتوگۆی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ به‌ڕێز ئه‌حمه‌د شه‌رع، سه‌رۆككۆماری سوریا ش قسه‌ی كردووه، هه‌روه‌ها داوای لێكردووه كۆتایی به شه‌ڕ بهێنرێت، ئه‌وانیش به‌ڵێنی ئه‌وه‌یان داوه كه‌سیان له‌گه‌ڵ شه‌ڕ نین و ده‌یانه‌وێ شه‌ڕ كۆتایی بێت، به‌ڵام ده‌بێت رێككه‌وتنێكیش بكرێت، له‌لایه‌ن هه‌ردوو لاوه جێی ڕێز و قبوڵكردن بێت. جه‌نابی سه‌رۆك ئێستاش له ئیتاڵیا هه‌موو سه‌رنجی له‌سه‌ر ئه‌وه بووه، په‌یامه‌كانی به دونیا بگه‌یه‌نێت. ده‌بێ ئه‌م شه‌ڕه به‌ره‌و كۆتایی بڕوات و انشاالله به‌ره‌و كۆتاییش ده‌ڕوات. كۆبوونه‌وه‌كانی ئه‌مڕۆی هه‌ولێریش، دیسان هه‌ر بۆ ئه‌وه بوون ده‌رفه‌تێكی زیاتر بدرێت بۆ ئه‌وه‌ی ئاگربه‌ست به‌رده‌وام بێت و بگه‌ن به ڕێككه‌وتنێك تاوه‌كو ئاشتی و سه‌قامگیری ببێته شوێنگره‌وه‌ی شه‌ڕ و پێكدادان."
له وه‌ڵامی دوایین پرسیاریش (زۆربه‌ی هاووڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان چاوه‌ڕێی ئه‌وه‌ن كابینه‌ی ده‌یه‌م دابمه‌زرێت، گه‌یشتنه چ ئه‌نجامێك له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كانی دیكه‌ی هه‌رێمی كوردستان؟) سه‌رۆكی حكومه‌ت وتی: "پارتی هه‌ر له رۆژی یه‌كه‌مه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌وه بووه، حكوومه‌ت پێكبهێندرێت، به‌ڵام له‌سه‌ر بنه‌مای ڕێزگرتن له ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردن. پارتی له‌سه‌ر رای خۆی به‌رده‌وامه و پێویسته رێز له رای خه‌ڵكی كوردستان بگیرێت."
زۆر زۆر سوپاس، دوایین شت ده‌مه‌وێ ئه‌وه بڵێم، دوای چه‌ندین ساڵ، هه‌وڵێكی رژدماندا ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی بپه‌ڕێته‌وه بۆ رۆژئاوای كوردستان، دوێنێ توانییان كاروانی هاوكاری بۆ رۆژئاوای كوردستان ببه‌ن و به‌رده‌وامیشن له هاوكاریكردن، ئه‌وه‌ی پێمان بكرێ ئه‌نجامی ده‌ده‌ین و انشاالله ناهێڵین خوشك و براكانمان به ته‌نیا بمێنن."
PM:09:57:22/01/2026
ئه‌م بابه‌ته 272
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت