عه‌لی عه‌لاق: ئاماده‌ی كردنه‌وه‌ی لقی بانكی ناوه‌ندین له سلێمانی
وێستگه‌نیوز –
دوو په‌رله‌مانتاری كورد له به‌غدا رایانگه‌یاند كه پارێزگاری بانكی ناوه‌ندی عێراق پێی راگه‌یاندوون، كه نرخی دۆلار به جێگیری و به نرخی ئێستا ده‌مێنێته‌وه، هه‌روه‌ك ئاماده‌ییشی ده‌ربڕیوه بۆ كردنه‌وه‌ی لقی بانكی ناوه‌ندی له شاری سلێمانی.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 2026/1/22 شاندێكی هاوبه‌ش كه پێكهاتبووین له دكتۆر غالب محه‌مه‌د، ئه‌حمه‌دی حاجی ره‌شید ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، سه‌ردانی عه‌لی عه‌لاق، پارێزگاری بانكی ناوه‌ندی عێراقیان كرد.
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوێكی ئه‌و دوو په‌رله‌مانتاره، له‌و سه‌ردانه‌دا له‌سه‌ر نرخی دۆلار له عێراق، سه‌رۆكی بانكی ناوه‌ندی رایگه‌یاندووه كه "نرخی دۆلار له بانكی ناوه‌ندی دیاریكراوه و هیچ گۆڕانكارییه‌كی به‌سه‌ردا نایه‌ت".
سه‌باره‌ت به گه‌ڕانه‌وه‌ی بانكه‌كانی رافیده‌ین و ره‌شید و كردنه‌وه‌ی لقیان له هه‌رێمی كوردستان، عه‌لی عه‌لاق ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه كه پاڵپشتی ئه‌وه ده‌كات و به‌ڵام سه‌ره‌تا پێویسته ئاماده‌كاری ته‌واو بكرێت.
به‌وته‌ی ئه‌و دوو په‌رله‌مانتاره، عه‌لی عه‌لاق تایبه‌ت به بانكی نیشتمان، وتوویه‌تی: "تا ئێستا رێكاره‌كانی ته‌واو نه‌بوون و گه‌ر ده‌مه‌زرا پێویسته خه‌ڵكی ئه‌كادیمی كاری تیا بكات و نابێت له رێگه‌ی حزبه‌وه خه‌ڵك دابمه‌زرێت".
سه‌باره‌ت به كردنه‌وه‌ی لقی بانكی ناوه‌ندی له سلێمانی، عه‌لی عه‌لاق ئاماژه‌ی به‌وه كردووه ئه‌وان ئاماده‌ن بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی لقی بانكی ناوه‌ندی له سلێمانی، به مه‌رجێك ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌رێم ئاماده‌بن بۆ ئاسانكاری بۆ ئه‌و كاره.
PM:06:32:22/01/2026
ئه‌م بابه‌ته 580
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت